ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕەشەمه‌ی ١٤٠ ١، ی هه‌تاوی، باوکی کیان فیرفه‌له‌ک هاوڕای بنه‌ماڵه‌که‌ی و دایکی موجاهید کۆرکور بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی کوه‌که‌یان کرد. کیان پیرفه‌له‌ک، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن ٩ ساڵه‌ی که له ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠ ١ی هه‌تاوی دا، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئیزە و دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی و بنەماڵەکەی هەڵگرتبوو، گیانی سپارد. هه‌ر له‌م هێرشه‌دا باوکی کیان پیرفه‌له‌ک به‌سه‌ختی بریندار بوو، له‌کۆمادا بوو، وه به هۆی سه‌ختی برینه‌که‌وه ماوه‌ی چوار مانگ له نه‌خۆشخانه‌دا مایه‌وه.
زەینەب مولائی ڕاد، دایکی کیان پیرفلاک له لەنوێترین پۆستی ئینستاگرامی وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کانی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ڕژیم و ناڕه‌زایه‌تیه‌ک به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تبارکردنی موجاهێدکورکوری به شه‌هیدکرانی کوڕه‌که‌ی، وێنه‌یه‌کی خۆی و دایکی موجاهێدکورکوری بڵاوکرده‌وه. موجاهید کوڕکوڕی ،ئەو شۆڕشگێڕەی بەختیاری که له‌هێرشێکی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ڕژیم و له‌ئه‌نجامی تێکەڵچوونێکی چەکداریدا لەگەڵ بەکرێگیراوانی خامنەیی له ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی دا بریندار و دەستبەسەر کرا.
بەرپرسانی دادی ڕژیم حەوڵی ئەوە دەدەن کە بیسەپێنن بکوژی کیانیان پیرفەلەک ئەم کەسە بووە. دایکی موجاهید کۆرکور، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که کوڕه‌که‌ی هه‌وڵ ده‌درێ له‌ژێر شکه‌نجه‌دا، دانپێدانانی زۆرەملێی لێوه‌رگیردرێ و هۆشداری داوە سەبارەت بە ئەگەری سزای لەسێدارەدان بۆ کوڕەکەی.
پێشتریش بنه‌ماڵه‌ی کیان پیرفەلەک ڕایانگەیاندبوو که بکوژی کوڕی ئێمە موجاهێدکورکور نییە و ڕژیم بە شوێن هۆکارێک بۆ له سێداره‌دانی موجاهید کۆڕکور دا دەگەڕێت.