بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ڕهشهمهی ١٤٠ ١ی ههتاوی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی "ساڵح قاسمی" ٦٠ ساڵە، کوڕی سۆفی خەڵکی ئاوای "زیندەشت" و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و "مەنسوور عەبدیزادە" ٣٨ ساڵە، کوڕی خالس و خاوەن دوو منداڵ و خەڵکی ئاوای حەفتەوانی سەڵماس، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان لە زیندانی ناوهندی ورمێ لەسێدارە دران. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بەناوی جەلال سەرداری فەر جێبەجێکرابوو.
جەلال سەرداری فەر، سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، لەلایەن هێزەکانی ڕیمهوه دەستبەسەرکرا بوو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.