خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۱۹ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕێوڕەسمی ۸ی مارس, ڕۆژی جیهانی ژنان, بە بەشداری چەند کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی, کادر, پێشمەرگە و لایەنگەرانی سازمانی خەبات لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن لێژنەی ئامادەکارییەو بەخێرهاتنی بەشداربوان کراو و خاتوو سارینا بەیگی زادە بە پیرۆزبایی و ڕێزگرتن لەم بۆنە پیرۆزە ڕێوڕەسمەکەی کردەوە.
دەستپێکی بەرنامەکان بە دەقەیەک بەبێ بێدەنگی ڕاوستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سورخەڵاتی ڕێگای ئازادی و سازمانی خەبات, بەتایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا دەستی پێی کرد و پاشان خاتوو سارینا بەیگی زادە شرۆڤەیەکی لە مێژووی دیاری کردنی ڕۆژی ۸ی مارس وەکوو ڕۆژی ڕێزلێینان لە پێگەی ژن, پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لە بڕگەی یەکەم دا پەیامی کومیتەی ناوەندی بەبۆنەی ۸ی مارس, لەلایەن بەڕێز کاک شۆڕش حاجی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی خوندرایەوە.
پاشان خاتوو ڕێناس فەلەکی کورتە پەخشانێک بەناوی ۸ی مارس ی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لەدرێژەدا پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات لەلایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات, خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکان سرودێک لەلایەن کۆڕی هونەری سازمانی خەبات پێشکەش کراو
پاشان پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, لەلایەن بەڕێز ماردین زاهدی, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی خەبات, خوێندرایەوە.
لە بڕگەی دیکەی لە بەرنامەکەدا سرودێک لەلایەن کۆڕی هونەری پێشکەش کراو
و پاشان بەڕێز سەرکەوت موررادی بەو بۆنەوە چەند وتەیەکی لەسەر ۸ی مارس پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
بڕگەی کۆتایی بەرنامەکان تەرخان کرا بۆ هەڵپەرکێ و شایی گێڕانی بەشدار بووان و بەم جۆرەیە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ۸ی مارس ی ۲۰۲۳ لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هات.