پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دوو بەکرێگیراوی ڕژیم لە بەلووچستان سزا دران

دوو بەکرێگیراوی ڕژیم لە بەلووچستان سزا دران

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۱۹ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, هەواڵدەرەی "تسنیم" سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران, هەواڵی لە کوشتنی دوو بەکرێگیراوی ڕژیمی بەدەستی لاوانی بوێری بەلووچستان ڕاگەیاند. بەپێی ئەم هەواڵە لاوانی بوێری بەلووچ لە شاری گوڵشەن, هێرشی چەکداری دەکەنە سەر ئۆتومبیلێکی گەشتی هێزە ئینتزامییەکان و دوو کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بەناوەکانی, سەرهەنگ دووهەم موحسین پودینەیی و ستوان سێهەم ئیحسان شەهرەکی, سزای کوشتن ئەدەن.
پاسدار دوستعەلی جەلیلیان, فەرماندەی ئینتزامی سیستان و بەلووچستان, ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوەو وتی که سزا دراوەکان لەلایەن کەسانی نەناسراو هێرش کراوەتە سەریان.
شایانی باسە لە ڕۆژی ٤ی ڕێبەندان، دوو ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی سەرکوتکەری شاری بمپور لە سیستان و بەلوچستان لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. ئاژانسی هەواڵی فارس ی سپای پاسداران, ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان لەسەر زاری محەممەد قەنبەری، بەرپرسی هێزی پۆلیسی سەرکوتکەری شاری زاهیدان بڵاوی کردەوە که کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی دەوریەدا، هێرش کرایە سەر کارمەندانی دەوریەی بنکەی پۆلیسی بمپور. لەم ململانێیەدا سەرگورد موختار مومەنی و ستوان سێهەم ئەبوزەر ئومیدوار کوژران و ئوستوار یەکەم میلاد عەبدوڵڵاهی بریندار کرا.


1 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو بەکرێگیراوی ڕژیم لە بەلووچستان سزا دران

دوو بەکرێگیراوی ڕژیم لە بەلووچستان سزا دران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران