خەباتمێدیا: لە کاتێکدا ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئینستێکس بە هۆی "هاوکاری نەکردن"ی حکومەتی ئێرانەوە دادەخات, ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەداخەوە حکومەتەکانی ئەوروپا جگە لە بێهەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەرکەکانی دیکەیان، هەروەها نەیانتوانی بە شێوەیەکی کاریگەر ئیستێکس بخەنە کار و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ چالاککردنی لە شێوەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوروپادا نەگرتەبەر.
وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە سیستەمی دارایی ئینستێکس دابخەنØ› ئەم سیستەمە لە ساڵی ٢٠ ١٩ بۆ ئاسانکاری بازرگانی لەگەڵ ئێران و پاراستنی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.