رۆژی هەینی 23ی ڕزبەر عەبباسی پاپی زادە یەکێک لە نوێنەرانی رژێم لە مەجلیس رایگەیاند کە لە دوو دەیەی رابردوودا بەشێوەی مامناوەند ساڵانەی 100 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی وەڵات کەم دەبێتەوە، وە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دارستانانەی ماون دەبێ پارێزگاری بکرێن.
رۆژی هەینی 23ی ڕزبەر عەبباسی پاپی زادە یەکێک
لە نوێنەرانی رژێم لە مەجلیس رایگەیاند کە لە دوو دەیەی رابردوودا بەشێوەی مامناوەند ساڵانەی 100 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی وەڵات کەم دەبێتەوە، وە تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دارستانانەی ماون دەبێ پارێزگاری بکرێن.
هەرچەند لەمێژە بەرنامەیەکی حکومەت بۆ پاراستنی ژینگە ئامادەیەو خراوەتە بەردەم مەجلیس بەڵام وەک پاپی زادە دەڵێ دۆخی دارستانەکانی ئێران قەیراناویەو بەپێی بەرنامەی حکومەت ئەگەر بۆ ماوەیەک رێگەی برینی دارستانەکان نەدرێ بەشێوەی قانوونی، شاهیدی دۆخێکی باشتر دەبین بۆ دارستانەکان.
محەمەدی شاعیری یەکێکی دیکە لە نوێنەرانی رژێم لە مەجلیس، رەخنەی لەوە گرتووە کە لە برینی دارستانەکاندا زیادە رەویی کراوەو وریایی ئەوەی دا کە ئەگەر ئەو رەوتە بەردەوام بێ دەبێتە هۆی ئەوەی پانتایی دارستانەکانی باکور لە 3 ملوێن و 200 هەزار بۆ ملوێنێک و 90 هەزار کەم دەبێتەوە.
مەعسومەی ئیبتیکار جێگری سەرۆک کۆماری رژێم و سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی رژێم، زۆرجار لەسەر کەم کردنەوەی وەبەرهێنان و برینی دارستانەکانی باکوری ئێران تەئکیدی کردۆتەوە و هاوردەکردنی داری بە یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ دابین کردنی پێویستی ناوخۆ دەزانێ.
بەڵام هەندێ لە بەرنامەکانی حکومەت بەهۆی کێشەی باندی و رای جیاوازی نێوان دەزگاکانی رژێم تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
لە کاتێکدا مەترسی لەسەر لەناوچوونی دارستانەکانی باکووری ئێران لەنێو مۆرە و دەزگاکانی رژێمدا پەرەی سەندووە کە ساڵانە دارستانەکانی ناوچە کوردیەکان بەبێ بەکار هێنانی لە کەرتی پیشەسازی، تەنها بەهۆی بابەتی ئەمنیەتی لەلایەن دەزگا سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە لەناو دەچن و هیچ دەزگایەکیش باسی لێوە ناکا.
هەر لەم ساڵدا زۆربەی دارستانەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و کوردستان و ورمێ، کە بە هەزاران هێکتار دەخەمڵێ بە ئاگری هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە بیانووی ناراست سوتێنراون.
سروشتی کوردستانی ئێران، رووبەرێکی زۆری بە دارستان داپۆشراوەو ئەو دارستانە سەروشتیانە تەمەنێکی دوور و درێژیان هەیە و خاوەن وجوانیەکی سەرسوور هێنەرە و هاوکات دەکرێ لە کەرتی پیشەسازی دا کەڵکی زۆری لێ وەرگیرێ. بەڵام لە ساڵانی رابردوودا زۆربەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بۆتە قوربانی سیاسەتەکانی رژێم و بەچاوی ئەمنیەتی سەیری دارستانەکانی کوردستانیش دەکرێ!.