جان کرایر، نوێنەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا، لە میانی دانیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێرانی بە "فاشیست" و "دێوانە" ناوبرد کە چێژ لە شکەنجەدان و کوشتنی ژنان وەردەگرێت.بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ستاندارد"، ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی سێشەممە لە نووسینگەی "کاروباری دەرەوە، بەرژەوەندی هاوبەش و گەشەپێدان"ی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەچوو، و ئەندامانی پەرلەمانی بریتانیا داوایان لە پارلەمانی ئەو وڵاتە کرد کە سپای پاسداران بە ترۆریست بناسێنرێت.
لەم دیدارەدا کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەت بەرامبەر بە سپای پاسداران پرسیاریان لە جەیمز کۆرلی, وەزیری دەرەوەی بریتانیا کرد و خوازیاری ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە نەبوونی هەنگاوی یەکلاکەرەوەی حکومەت لەم پێوەندییەدا بوون.