گروپی هاککردنی "عەدالەت عەلی"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمه، بە بڵاوکردنەوەی چەندین بەڵگەنامە، دوو گەڵاڵەی گەندەڵی، لەوانە بەدەستهێنانی موڵک لە ڕێگەی نایاسایی و خیانەت لە ئەمانەت، لە دوو کۆمپانیای سەر بە دەست و پەیوەندەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری دیکتاتوری ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕاگەیاند، کە بە فەرمانی دادستانی ئینقلابی تاران شاردراونەتەوه.
بە پێی ئەم بەڵگەنامەیە، ژمارەیەک لە کەسوکاری نزیکی ڕێبەری ڕژیم, لەوانە ئەحمەد حوسێنی خامنەیی برازای عەلی خامنەیی و وەحیدرەزا تاڵقانی زاوای براکەی عەلی خامنەیی بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و دزی کەڵان حوکمی بەدواداچوونی یاسایی بۆیان دەرچووت، بەڵام بە کاریگەری عەلی ساڵحی، دادستانی گشتی و ئینقلابی تاران ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە دەرچووە و گەڵاڵەکە کە لە ئەرشیڤ کراوە.