یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی تایبەت بە پێشێلکاریەکانی رژێم کوردستان

هەواڵەکانی تایبەت بە پێشێلکاریەکانی رژێم کوردستان

کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تەقەی لێ دەکرێ
کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەلاسی باوەجانی
دوو هاووڵاتی زیاتر لە ٣ مانگە لە ئیتلاعاتی سنە راگیراون
سەرهەڵدانی پەتای هەڵامەت لە گرتووخانەی ئیلام
لێدان، قوتابیەکی بەلوچی رەوانەی نەخۆشخانە کرد

کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تەقەی لێ دەکرێ

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر، کۆڵبەریکی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوی “حەسەن ئەمینی”  کوڕی فەرزەندە ناسراو بە حاجی قۆتاز دەکەوێتەبەر دەسترێژی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رێژیمی ئێران و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەو هەواڵە حەسن ئەمینی لە سنووری “سێرۆ”ی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی لێکراوە.

حەسەن ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “گوڵە شێخان”ی سەر بە ناوچەی برادۆستی ورمێ و خاوەن ژن و منداڵ بووە.

هاوکات ٣ ئەسپی ئەو کۆڵبەرە کوردە لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەیان لێ کراوەو کوژراون.

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەلاسی باوەجانی

خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ئێورارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی رەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی “ئەحمەد نەزەری” کوڕی فاتێح کەوتەبەر دەسترێژی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رێژیمی ئێران و گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد خەڵکی گوندی شێخ سڵە بووە و هەر لە سنووری شێخ سڵەش تەقەی لێکراوەو بریندار کراوە و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

دوو هاووڵاتی زیاتر لە ٣ مانگە لە ئیتلاعاتی سنە راگیراون

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی “ئەڵماس رەزایی” کوڕی برا خاس” و “سەروەر مورادی” کوڕی عەلی، زیاتر لە ٣ مانگە لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا راگیراون .

 لەو ماوەیەدا بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم رێگەیان نەداوە کە بنەماڵەکانیان سەردانیان بکەن و لەو ماوەدا بەردەوام لەژێر شکەنجەو ئازار و لێدانی ئەو هێزە سەرکوتگەر و جینایەتکارانەدا بوون.

ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندی تەنگیسەری شاری سنەن و لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوەو دوای تێکەڵچوونەکانی ئەمساڵ لەلایەن ئەو هێزە سەرکوتگەرانەی ریژیمەوە دەستبەسەر کراون.

سەرهەڵدانی پەتای هەڵامەت لە گرتووخانەی ئیلام

خەباتمێدیا: خانەوادەی زیندانیانی گرتووخانەی ناوەندی شاری ئیلام باس لە سەرهەڵدانی پەتای هەڵامەت لەو زیندانە دەکەن.

هەروەها کەس و کارس زیندانیەکان باس لەوە دەکەن کە لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە ئەو پەتایە لە نێو بەندییەکاندا بڵاو بۆتەوەو تا ئێستا بە چوونە لای پزیشکیش چارەسەری نەبووە.

خانەولدەی ئەو زیندانیانە لەوە نیگەرانن کە ئەو پەتایە بۆ هەموو گیراوەکان گوازاروەتەوەو بەرپرسی گرتووخانەکە کەمتەرخەمن لە بەدواداچوون بۆ نەخۆشی زیندانیەکان و کەسیش وەڵامی بەدواداچوونی خانەوادەی ئەو زیندانیانە ناداتەوە.

لێدان، قوتابیەکی بەلوچی رەوانەی نەخۆشخانە کرد

خەباتمێدیا: بەهۆی ئازار و شکەنجە و لێدانەوە قوتابیەکی قوتابخانەی خێرئاوای بمپور لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەو قوتابیە کەلەلایەن مامۆستاکەیەوە لێی دەدرێ، ناوی قەیسەری قادریە، بەو هۆیەوە دەم و چاوی زەبەی بینیوە.

دامەنی بەرپرسی فێرکردن و بارهێنانی رژێم لە بمپور ئەو هەواڵەی پشت راست کردەوە و گوتی: قەیسەر قادری پۆلی پێنجەمی قوتابخانەی سەرەتایی ئەدیب ی دێی خێرئاوای بمپورە کە لەلایەن مامۆستاکەیەوە لێدراوەو بەو هۆیەوە بەسەختی نەخۆش کەوتووەو رەوانەی نەخۆشخانەی ئێران لە ئێرانشار کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.


8 ساڵ و 1 مانگ و 8 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی تایبەت بە پێشێلکاریەکانی رژێم کوردستان

هەواڵەکانی تایبەت بە پێشێلکاریەکانی رژێم کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران