شەوی هەینی رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1394 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاروچکەی رزگاری سەر بە پاریزگای هەولیر 35 مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرز راگیرا.
شەوی هەینی رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1394 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاروچکەی رزگاری سەر بە پاریزگای هەولیر 35 مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرز راگیرا.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان وفاتیحە بۆ روحی پاکی شەهیدانی کوردستان و سازمانی خەبات دەستی پێکرد. پاشان سروودی کوردم ئەمن لە لایەن گرووپی سرودەوە پێش کەش کرا . پەیامی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەرێز کاک بێهروز ئەردەلان کارگێری کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێش کەش کرا. لەدوای پەیامی کومیتەی ناوەندی پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات لە لایەن خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی گشتی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات و ئەندامی کومیتەی ناوەندی پێش کەش کرا. لەم بەشەی بەرنامەکان سرود و مەقامێک لە لایەن کاک گۆران و کاک رێبوار دووهونەرمەندی گۆرانیبێژی ریزەکانی سازمانی خەبات پێش کەش کرا. پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی گشتی رێکخراوی لاوانی خەبات خوێندرایەوە. لەم بەشەی بەرنامەکان کورتە فیلمێک لە پێوەند بە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشان درا.
جێگەی باسە لە ناوئاخنی رێورەسمەکە هەر کام لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی و کاک جەلالی خۆشکەلام ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات و هەروەها کاک خەلیل یۆسفی و ماموستا فەرهاد برادۆستی بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات شیعریان پێش کەش بە ئامادەبووان کرد.
لەدوای کۆتایی هاتنی بەشی فەرمی، رێورەسمەکە بە شادی و هەڵپەرکێ تا دەرەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.