ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠ ١ی هەتاوی، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە سپای ترۆریستی پاسداران، لە گەورەترین کارتێلەکانی تڕانزیتی مادەی هۆشبەری جیهانی هەیە و لەو گرووپە ترۆریستیانە لە ناوچە جوراوجۆرەکانی جیهان بۆ تێرۆرکردنی نەیارانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.
ڕۆیتێرز باسی لەوەش کردووە کە سپای پاسداران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزمە لە جیهاندا بە گشتی و لە ناوچەکەدا بە تایبەتی و سەرەڕای ئەوەش هەیئەتێکی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی هۆشبەر بەشداریی کردووە.
قاچاخچییەکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، جگە لە قاچاخی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق و تورکیە و لەوێشەوە بۆ ئورووپا، تا ئێستا چەندین کردەوەی تێرۆریان بۆ حکومەتی ئاخوندی ئەنجام داوە.
لەو پێوەندییەدا وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، ١١ ساڵ پێش ئێستا غوڵامڕەزا باغەبانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودسی بەهۆی پشتیوانیکردن لە تڕانزیتی مادەی هۆشبەر خستە لیستی گەمارۆکانییەوە. ناوبراو تەواوی سنوورەکانی ئێرانی بە مەبەستی قاچاخی مادەی هۆشبەر بەکار هێنابوو.