ئه‌مڕۆ ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٠ ی مارسی ٢٠ ٢٣ی زاینی خۆپێشاندان و ڕێپێوانی ئێرانیانی ئازاده لە برۆکسێلی پایته‌ختی بلژیک به داواکاری ده‌زگای ئیتلاعاتی سوپای تیرۆرستی پاسداران بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه، به به‌شداری سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌ندامانی کومیته‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات به‌ڕیوه‌چوو.
شایه‌نی باسه له‌وگردبونه‌وه‌دا خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی ڕێبه‌ری شۆڕای بەرگریی ئێران و کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتارانی ناوداری ئوروپایی له‌و خۆپیشاندا‌نه‌دا په‌یامیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد.
خۆپیشا‌نده‌ران بە دروشمگه‌لێکی وه‌ک مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ ستەمکار، جا شا بێت یان ڕێبه‌ر، لە کوردستان تا تاران، گیانم بەخت دەکەم بۆ ئێران، ساڵی ١٤٠ ٢ی هه‌تاوی ساڵی ڕوخانی ڕژیم ده‌بێ و هه‌وڵه‌کانمان سه‌د قات ده‌که‌ین و چه‌ندان دروشمی دیکه پەیمانی خۆیان لەگەڵ شەهیدانی ڕاپەڕین نوێ کرده‌وه.