پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵەمانی ئوروپا

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵەمانی ئوروپا
خه‌باتمیدیا

 خەباتمێدیا: رۆژی دوو شەممە 29ی رەشەمەی 1401ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، کۆبوونەوەیەکی بەرین لەلایەن شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە بەرێوەچوو و کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و ژمارەیک لە بەرپرس و کادر و ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی ئوروپایی بەشدار بوون. لەو کۆبوونەوەدا کە ژمارەیەک پارڵەمانتێر و کەسایەتی سیاسی ئوروپایی بەشداربوون، خانم مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت وتارێکی پێشکەش کرد و داوای لە وەلاتانی ئوروپایی کرد کە دەست هەڵگرن لە سازان لەگەڵ رژیمی ترۆریستپەروەری ئاخوندی و سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو دەسەڵاتە بخەنە لیستی ترۆریستی یەکیەتی ئوروپا.

بەرێز کاک بابەشێخی حوسێنی هەر لەو پەیوەندەدا وتارێکی پێشکەش کرد. بەرێزیان لە پێوەند بە شۆرشی و راپەرینی جەماوەری ئێران وتی: خەڵکی ماندوونەناسی، خەڵکی راپەریو دژ بە ئیستبداد و دیکتاتۆری، خەڵکی کوردستان و بەلوچستان زیاتر لە شەش مانگە لە شەقام و مەیدانی شار و گوندەکان قارەمانی دەنوێنن و بۆ ئازادی و دەستەبەرکرانی مافەکانیان تێ دەکۆشن. ساڵی 1357 خەڵکی ئێران ئیستبداد شاهەنشاییان روخان بۆ هەمیشە کۆتاییان هێنان و وتیان ئیتر جێگەیەک بۆ دەسەڵاتی ویراسی نامێنێ و ئەوە قەدەغەیە. بەرێز سکرتێری گشتی سازمان لە وتارەکەیدا ئێشارەی بە شۆرشی ژینا کرد و وتی: لە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی تێکڕای چین و تووێژەکانی خەڵکی کوردستانی ئێران بۆ ئازادی، قارەمانانە دژ بە هێزەکانی رژیم راپەرین و زۆرێک لە لاوانی قارەمان گیانیان فیداکرد.

سازمانی خەبات و لایەنگرانی لە کوردستانی ئێران وێڕای خەڵکی شۆرشگێڕ لە مەیدانی خەباتدا خۆراگریان کرد نوێترین شەهید پێشمەرگەی سازمانی خەبات شەهید دیار خەباتە کە لە ناوخۆی کوردستانی ئێران لەلایەن بەکرێگیراوانی رژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی شەهید کرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران خاوەن 43 ساڵ خەبات لە راستای ئازادی و دابین کرانی مافی خودموختاری کوردستانی ئێران. رێبەری سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی دامەزرێنەری سازمان کە لە لاوێتیەوە دژ بە ئیستبداد و دیکتاتۆری خەباتی کردوە و لە خەبات دژ بە دەسەڵاتی پاشایەتی لە هەموو رەهەندەکانەوە لە خەباتدا بووە، هەتا دوا ساتی ژیان و لە دەسەڵاتداریەتی ئاخوندان درێژەی بە خەبات داوە و سازمانی خەبات رێبازی مامۆستا درێژە پێدەدا لە خەبات و چالاکیەکانی هێڵی شۆرشگێڕی و خەڵکی دەگرێتەپێش و لەو راستایەدا لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و بۆ ئازادی ئێران، بۆ مافی ژنان و دابین بوونی مافی نەتەوەکانی ئێران تێدەکۆشێ.

کاک بابەشێخ لە کۆتایی وتارەکەیدا داوای لە وەڵاتان کرد کە سوپای پاسداران بخەنە لیستی ترۆرەوە و وتی: خەباتی ئێمە خەباتێکی نەتەوەیی و شۆرشگێڕانەیە و لە بەرامبەر بێزراوترین و تاوانکارترین رژیم لە مێژووی ئێراندا خۆراگری دەکەین. دەسەڵاتێک تاوانەکانی لە هەموو جیهان دەبیندرێ و پێویستە وەڵاتانی ئوروپایی کۆتایی بە سازان و باجدان بەو رژیمە بێنن و سوپای پاسداران کە دەوری لە کوشتنی خەڵکی ئێران و دەستێوەردان و بشێوی لە وەڵاتان هەیە بخەنە لیستی ترۆری خۆیانەوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵەمانی ئوروپا

بەشداری سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی بەردەم پارڵەمانی ئوروپا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران