خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی ڕەشەممەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, ڕێوڕەسمی نەورۆزی ۲·۲۳ی کوردی و ۱۴۰۲ی هەتاوی, بە ئامادەبوونی چەند کەس لە ئەندامانی سەڕکڕدایەتی, کادر و پێشمەرگە و لایەنگران و دۆستانی سازمان, لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو. سەرتای بەرنامەکان لەلایەن لێژنەی ئامادەکاری بەخەێرهاتنی بەشداربوانی بەڕێز کرا.
دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە دەقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی کورد و کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات و شۆڕشی ژینا و سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیی پێی کرد و پاشان پەخشانە شیعرێک لەلایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی خوێندرایەوە.
لەبڕگەی یەکەمدا پەیامی نەورۆزی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, کاک بابەشێخ حوسەینی, لەلایەن بەڕێز خاتوو شیلان محەممەدی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی خوێندرایەوە.
لەدرێژەدا لەلایەن کۆڕی هونەری سازمانی خەبات, بەرهەمێک بەم بۆنەوە پێشکەش بە بەشدار بووان کرا.
پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک کەریم بابەکری, ئەندامی دەستەی بەڕێوەبری ڕێکخراوی لاوان خوێندرایەواو
پاشان بەرهەمێکی دیکەی هونەری لەلایەن کۆڕی هونەری سازمانی خەبات پێشکەش کرا.
پەیامی تەشکیلاتی ئاشکرای سازمانی خەبات لەلایەن خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی, بەرپرسی ئەندامانی ئاشکرای سازمان خویندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەخشانە شیعرێکی نەمر جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی, ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات, بەناوی نەورۆزی دڵ کەی دێت, لەلایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی پێشکەش کرا.
لەدرێژەدا بەڕێز کاک شۆڕش حاجی, ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پەیامێکی بەم بۆنەوە پێشکش کرد
و بڕگەی کۆتایی تەرخان کرا بە هەڵگیرساندی ئاگری نەورۆز
و شایی و هەڵپەڕکێ بەشداربوان لە ڕێوڕەسمەکەدا و بەم جۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ۲·۲۳ کوردی و ۱۴۰۲ی هەتاوی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هات.