بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی هەواڵی "ئەکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە، حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ, ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپای ئاگادارکردووەتەوە کە پیتاندنی ئۆرانیوم بە ڕێژەی زیاتر لە 60% لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێڕانەوە، دەتوانێ ببێتە هۆی هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران .
ئاکسیۆس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی ئیسرائیل زیادی کرد: نیگەرانی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە لە بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوکەییەکانی ئێران زۆرتر بۆتەوە و حکومەتی نەتانیاهۆ لە چەند مانگی ڕابردوودا هەڕەشەی گشتی و نهێنی خۆی لە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران زۆرتر کردووە.
لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠ ١، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پشتڕاستی کردەوە کە گەردیلەی ئۆرانیومی پیتێنراوی ٨٤%ی لە هەندێک دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانیان دۆزیوەتەوە.