پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و کاردانەوەی ترۆریستانی داعش

پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و کاردانەوەی ترۆریستانی داعش
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتێکی ته‌‌‌له‌‌‌فزیۆنی "CNN"ی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا، رێکخراوی ترۆریستی داعش وه‌‌‌ک خۆئاماده‌‌‌کردنێک لەبەرامبەر ئۆپه‌‌‌راسیۆنی مووسڵ، که‌‌‌  بڕیارە به‌‌‌مزووانه‌‌‌ ده‌‌‌ستپێبکات، چه‌‌‌ند رێکارێکی گرتووه‌‌‌ته‌‌‌به‌‌‌ر و چه‌‌‌کداره‌‌‌ برینداره‌‌‌کانی ده‌‌‌گوازێته‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌ققه‌‌‌ی سووریا.

 

لەو راپۆرتەی سی ئێن ئێن دا هاتووە، داعش ئه‌‌‌و چه‌‌‌کدارانه‌‌‌ی خۆی ئازاد ده‌‌‌کات، که‌‌‌ پێشتر به‌‌‌هۆی سه‌‌‌رپێچییه‌‌‌کانی وه‌‌‌ک سیگار کێشان و پۆشینی جلوبه‌‌‌رگ ده‌‌‌ستگیری کردوون، بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌نده‌‌‌ق و تونێلیان پێ هه‌‌‌ڵبکه‌‌‌نێت.

 

هه‌‌‌ریه‌‌‌ک له‌‌‌و چه‌‌‌کدارانه‌‌‌شی ناچار کردووه‌‌‌، له‌‌‌لای رۆژهه‌‌‌ڵاتی مووسڵه‌‌‌وه‌‌‌، خه‌‌‌نده‌‌‌ق لێبده‌‌‌ن و به‌‌‌ گوێره‌‌‌ی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌که‌‌‌ش، خه‌‌‌نده‌‌‌قه‌‌‌که‌‌‌ تا گوندی حه‌‌‌مدانییه‌‌‌ درێژده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌.

 

ته‌‌‌له‌‌‌ڤزیۆنه‌‌‌که‌‌‌، له‌‌‌ زاری شایه‌‌‌تحاڵان له‌‌‌ناو شاری مووسڵه‌‌‌وه‌‌‌ گواستوویه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، داعش 14 چه‌‌‌کداری خۆی گوللـه‌‌‌بارانکردووه‌‌‌، دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵییانداوه‌‌‌ خۆیان و خێزانه‌‌‌کانییان رزگار بکه‌‌‌ن و بگه‌‌‌ڕێنه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌ققه‌‌‌.

 

ئه‌‌‌و ئاماده‌‌‌کارییانه‌‌‌ی داعش له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌، که‌‌‌ هێزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی کوردستان و سوپا و هێزه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی عێراق، به‌‌‌ پاڵپشتی فڕۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌کانی هاوپه‌‌‌یمانی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی دژی داعش، به‌‌‌ سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و سوپای چه‌‌‌ند وڵاتێکی ئه‌‌‌ندام له‌‌‌و هاوپه‌‌‌یمانێتییه‌‌‌، سه‌‌‌رقاڵی ئامادەکاری ئازادکردنی شاری موسڵن.

 

شاری مووسڵ، سه‌‌‌نته‌‌‌ری پارێزگای نه‌‌‌ینه‌‌‌وایه‌‌‌ و له‌‌‌ 10ی ژوئێنی 2014ه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ژێر ده‌‌‌ستی چه‌‌‌کدارانی داعشه‌‌‌، دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی سوپای عێراق به‌‌‌بێ هیچ بەرەنگاریەک چۆڵی کرد و ئه‌‌‌و کات نووری مالیکی، سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیر و سه‌‌‌رۆکی هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانی عێراق بوو.

8 ساڵ و 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و کاردانەوەی ترۆریستانی داعش

پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و کاردانەوەی ترۆریستانی داعش

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران