خەباتمێدیا: گرووپی هەواڵی "حال وش" کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دژی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ئێران تۆمار دەکات، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لانیکەم ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١ بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراون و شەهید کراون.
لەم ڕاپۆرتەدا کە ئەمڕۆ µی خاکەلێوە بڵاو کرایەوە تێدا هاتووە کە پێشێلکاریەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ساڵی ڕابردوو بۆتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی بەلووچ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ١٨٢ هاووڵاتی بەلووچ لە سێدارە دراون، ١٦٧ هاووڵاتی بە تەقەی بەکرێگیراوانی حکوومەت، ٨٢ هاووڵاتی کاسبکاری سوتەمەنی، ٧٦ هاووڵاتی بە دەستی "چەکدارە نەناسراوەکان" کوژراون و ١٢١ هاووڵاتی لە "هەینی خوێناوی" لە زاهیدان و خاش شەهید کراون.
ئەم گروپە هەواڵدەریە بە ئاماژەدان بە "بێبەشی مێژوویی و ژێرخانی لاواز"ی بەلوچستان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ئازاد و سەرچاوەی متمانەدار, پێداگری لەوە کردەوە: لە هەندێک لەو بوارانەی باسکراون, مەزەندەی ئێمە ئەوەیە کە دەکرێ ئەم ئامارانە زۆر زیاتر بن لەوەی ڕاگەیندراوە.