بەپێی هەواڵێک لە فەرماندەیی هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ئەورۆ یەکشەممە 25ی ڕەزبەری 1395 بەرامبەر بە 16ی ئوکتۆبری 2016، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات به سەرپەرشتی بەریز کاک بێهروز ئەردلان فەرماندەی گشتی هێزی شەهیدانی یەکشەوه بەشداریان لە کۆبونەوەی بەرپرسانی مێحوەر کە پێکهاتبوون لە بەرێزان محەمەدی حاجی مەحمود و حەمید ئەفەندیی کرد بەمەبەستی
بەپێی هەواڵێک لە فەرماندەیی هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ئەورۆ یەکشەممە 25ی ڕەزبەری 1395 بەرامبەر بە 16ی ئوکتۆبری 2016، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات به سەرپەرشتی بەریز کاک بێهروز ئەردلان فەرماندەی گشتی هێزی شەهیدانی یەکشەوه بەشداریان لە کۆبونەوەی بەرپرسانی مێحوەر کە پێکهاتبوون لە بەرێزان محەمەدی حاجی مەحمود و حەمید ئەفەندیی کرد بەمەبەستی چۆنیەتی بەشداری کردن و دابەش کردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگە. لە بەرەبەری دەست پێ کردنی پرۆسەی ئازاد کردنی شاری موسڵ کۆبوونەواتی جۆراوجۆر لە ئاستی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ دانانی نەقشەو پلانی سەربازی و تۆکمە لە راستای سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەو شکستی هێزی ترۆریستی داعش و راماڵینی یەکجاری لە ناوچەکەو رەوینەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێ کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و بەتایبەت فەرماندەکانی هێزی شەهیدانی یەکشەوە دەور و کاریگەری خۆیان هەیە. شایانی باسە لە دوای هێرشی هێزە ترۆریستەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵ لەوەبەرەوە هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەبات لە راستای دیفاع و پاراستنی هەرێمی کوردستان بەشداری چالاکانەیان کردوەو ئێستاش یەک لەو هێزانە دەبێ کە لە پرۆسەی ئازادی موسڵدا بەشداری کارای دەبێ.