کۆڵبەرێکی کورد لە نەوسود بریندار کرا
مامۆستایەکی زانکۆی پەیام نووری مەریوان وانە وتنەوەی لێ قەدەغەکرا
زێندانیەکی کورد لە گرتووخانەی رەجایی شار بەسەختی شکەنجە دراوە
شەش چالاکی کرێکاری حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە
نزیک بە دوو هەزار سکاڵا لەسەر ئازاری جەستەیی قوتابیان
کۆڵبەرێکی کورد لە نەوسود بریندار کرا
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو: شەوی یەکشەمە ٢٥ی رەزبەر،کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “ئەشکان فەتاحی” کوری وەهبی 19ی ساڵە و خەڵکی شاری نەوسودی سەربە پارێزگای کرماشان، لە شوێنێک بەناوی “دەرە هەرات” بەتەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمەوە بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە لاقی پێکراوەو بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.
لەسەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە، چوار کۆڵبەری کورد لە شارەکانی پاوە،نەوسود،وپیرانشار و بە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رێژیمی ئێران بریندار بوون.
مامۆستایەکی زانکۆی پەیام نووری مەریوان وانە وتنەوەی لێ قەدەغەکرا
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، حامید کۆنەپۆشی مامۆستای زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان، لەلایەن حەراستی ئەو زانستگایەوە پێی ڕاگەیەنراوە کە چیتر ئیزنی وانە وتنەوەی نیە.
حامید کۆنەپۆشی لە فەیس بووکی شەخسی خۆیدا نوسیوویەتی: ئەمڕۆ بۆ دانیشتنی یەکەمی کلاسەکانی تێرمی پاییزەی پەیام نوور بۆ زانکۆ چووبووم. بەداخەوە لەوێ ڕێیان لێ گرتم و سەرەڕای ئامادە بوونی خوێندکارەکان، گوتیان لەگەڵ ئەوەی کە بە مامۆستایەکی خوێندەوار و بەدیسیپلنت دەزانین، بەڵام نابێت ئیتر وانە بڵێیتەوە.
زێندانیەکی کورد لە گرتووخانەی رەجایی شار بەسەختی شکەنجە دراوە
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری هەنگاو، لەماوەی رۆژانی رابردوودا لاوێکی کورد بەناوی ” موحسین . ر” تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ” ر . ر” لەلایەن ئەندامانی هێزی سەرکوتگەری حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بەسەختی شەکنجە و ئازار دەدرێ.
موحسین دوو مانگ بەر لەئێستا بە تۆمەتی گوازتنەوەی “مەشرووب” لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کەرەجەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی رەجایی شار گوازرایەوە.
ئەو زیندانییە کوردە تا ئێستا لە بەندی ٣ی زیندانی رەجایی شار راگیراوە و لەسەر دۆخی خۆی و ئازار و شکەنجە درانی سکاڵای تۆمار کردوە بەڵام هیچ کەس و دەزگایەکی گرتووخانەکە وەڵامیان نەداوەتەوە.
شەش چالاکی کرێکاری حوکمی زیندانیان بۆ بڕایەوە
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکان، شەش چالاکی کرێکاری لە شاری کامیاران کە پێشتر بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەستبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای رژێمەوە لە شاری سنە حوکمیان بۆ بڕایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا ڕۆژی شەممە ٢٤ ڕەزبەر شەش چالاکی کرێکاری لە شاری کامیاران، چوار کەسیان بە یەک ساڵ و دوو کەسی دیکەیان بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی حوکم دراون.
ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی شاری کامیاران بریتیە لە، مێهرداد سەبووری، ئومید ئەحمەدی، دڵنیا سەبووری، ڕۆژین ئیبراهیمی، شاهۆ سادقی و ئارام محەممەدی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، مێهرداد، ئومید، دڵنیا و ڕۆژین بە یەک ساڵ زیندانی و شاهۆ و ئارام محەممەدی هەر یەک بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی لە لایەن لقی یەکی دادگای رژێم لە شاری سنە حوکم دراون.
ئەو شەش چالاکە کرێکارییە، پێشتر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوون.
لە ڕێکەوتی ١٢ ڕەزبەر ئەو چالاکەنە بانگهشتی لقی دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگای کرابوون.
نزیک بە دوو هەزار سکاڵا لەسەر ئازاری جەستەیی قوتابیان
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "ئیلنا"، "ڕەحیم میرشا وەلەد"، ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەر ڕایگەیاندووە کەØ› "لە هەزار و ٢٩٤ سکاڵای تۆمار کراو لە دوو ساڵی ڕابردوودا، هەزار و ٢٧٤ سکاڵا ڕاست و ٦٥٠ سکاڵا بێبناما ڕاگەیەندراوە".
ناوبراو هەروەها باسی لە ئازاری جەستەیی قوتابییەک بە ناوی "محەممەد پارسا تاهێری" لە ناوچەی ٩ی تاران کردووە. سەری ئەم قوتابییە لە لایەن مامۆستاکەیەوە شکاوە و "محەممەدپارسا" سەبارەت بەم ڕووداوە گوتویەتی کەØ› مامۆستاکەی پەلاماری داوەو سەری بە دەرگای پۆلەکەدا کێشاوە و بووەتە هۆی شکانی سەری و سەری ٣ تەقەڵی لێ خواردوە.
بەکردەوە لێدان و ئازاری قوتابی لە قوتابخانەکان پەیرەو دەکرێ و لە سیستەمی پەروەردەو فێرکردنی رژێمدا سیاسەتێکی روون بۆ ئەو بابەتە نیە. لە کاتێکدا لە قوتابخانەکانی ئێراندا لە حاست قوتابیاندا بەم شێوە هەلسوکەوت دەکرێ، کە لە بنەڕەتدا دەبێ لە قوتابخانە رێزی و مامۆستاو قوتابی بە پلان و بەرنامە رێکبخرێ و رێگەنەدرێ مافی هیچ لایەکیان بفەوتێ و پشتگوێ بخرێ.