خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰٢ی هەتاوی سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران هەواڵی کوژرانی پاسدارێک بە ناوی میلاد حەیدەری لە دەمیشق ی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریە, سانا، ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوە هێرشێکی مووشەکی بۆسەر باشووری ڕۆژئاوای دەمیشقی پایتەختی ئەم وڵاتە ئەنجامدا و لە ئاکامدا زیانی ماڵی لێی کەوتەوە.
ئەمە دووهەم هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر دەورووبەری دەمیشق لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە لە هێرشی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ سەربازی سپای سوریە برینداربوون.
سانا، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی سوریە، بڵاویکردەوە سەعاتی ۱۲و ۱· دەقەی بەیانی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل چەند مووشەکێکی لە ئاسمانی ناوچەی جۆلان تەقاندووە و پێگەیەکیان لە دەورووبەری دەمیشقی کردە ئامانج".