خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۳ی خاکەلێوەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, وەزارەتی دەرەوەی سوریە ڕایگەیاند لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند پایگایەکی سەربازی ئەو وڵاتە لە پارێزگای حەمەس, لانیکەم µ سەرباز سوری بریندار کراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوه هەواڵیە ڕۆژاواییەکان ڕایانگەیاندوە کە ئەم هێرشانە کراونەتەسەر چەند پایگایەکی ئاسمانی سوریە لە ناوچەی ناوەندی حەمەس, کە هێزە میلیشیاکانی دەست و پەیوەندی ڕژیمی ئێرانی تێدا جێگر کرابوون. بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سوریە, موشەکەکانی ئیسرائیل, چەندین پایگای نیزامی و ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی هێزەکانی سوریە و دەست و پەیوەندەکانی ئێران لەو ناوچەی حەمەس یان کردۆتە ئامانج و لەئاکامدا ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئاگری گرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە, ئەمە چەندیمین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەست و پەیوەندەکانی ئێران لە سوریە, لە ماوەی حەوتووی ڕابردووە کە چەندین کوژراو و بریندرا و خەساری ماڵی لێیکەوتۆتەوە.