بەرەبەیانی ئەورۆ دووشەممە 26ی ڕەزبەر (17ی ئوکتۆبر) قۆناغی یەکەمی شەڕی گرتنەوەی ناوچەی موسڵ بەسەرپەرەشتی بەرێز مەسعود بارزانی و لەلایەن هێزی پێشمەرگە کە لە چوار هەزار کەس پێکهاتبوون، لە سێ مێحوەرەوە لە سەعاتی 6ی سەرلەبەیانیەوە دەستی پێکرد.
بەرەبەیانی ئەورۆ دووشەممە 26ی ڕەزبەر (17ی ئوکتۆبر)
قۆناغی یەکەمی شەڕی گرتنەوەی ناوچەی موسڵ بەسەرپەرەشتی بەرێز مەسعود بارزانی و لەلایەن هێزی پێشمەرگە کە لە چوار هەزار کەس پێکهاتبوون، لە سێ مێحوەرەوە لە سەعاتی 6ی سەرلەبەیانیەوە دەستی پێکرد.
قۆناغی یەکەمی شەڕی موسڵ بریتیە لە ناوچەکانی دەورووبەری موسڵ وەکوو حازر و باشیک و حەمدانیە، لەلایەن پێشمەرگەی کوردستان و لە مێحوەری گەیارەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستی پێ کرد.
لە ماوەی چەند سەعاتی سەرەتای ئەورۆدا هێزەکانی پێشمەرگە توانیان زیاتر لە 200 کیلۆمەتری چوارچۆشە لە دەستی هێزە ترۆریستەکانی داعش دەرب٠Šنن کە ئەو ناوچەیە 8 گوند لە خۆ دەگرێ.
بەپێی هەواڵەکان سوپای عێراق لە مێحوەری گەیارە تا ئێستا نەیتوانیوە وەک پێویست پێشرەوی بکەن.
بەپێی هەواڵەکان لەم شەڕەی ئەورۆدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بەڵام تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە ئامارێک لە زیانە گیانیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە رانەگەێندراوە.
هێزی پێشمەرگە یەکێک لەو هێزە گرینگانەیە کە بۆ ئازادکردنی ناوچەکانی موسڵ چاوی ئومێدی لەسەرەو تاکە هێزیشە لە عێراقەدا بۆ یەکەم جار توانی شکست بە هێزە ترۆریستەکان بێنێ.
بەپێی راپۆرتەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغەکانی دیکەی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بە بەشداری هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق و هێزەکانی دیکە بەرێوەبچێ.
وا مەزەندە دەکرێ ئەو ناوچە کوردستانیانەی لەلایەن هێزی پێشەرگەوە لە دەستی ترۆریستان رزگار دەکرێ تیایدا بمێنیتەوە و ئەمنیەت و ئاسایشی ئەو ناوچانەو دانیشتوانی بپارێزێ.