بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، فەخرەدین ئیبراهیمی کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسی، کە لەم ماوەیەدا لەسێدارە درا، پاش رۆیشتن بۆ لەقی ٩ی لێکۆڵینەوەی دادگای ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیراوە و
بە وتەی سەرچاوەیەک، ئەم هاووڵاتیە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.
ناوبراو، لە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوە لەلایەن لەقی ٩ی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی ورمێ، بە تۆمەتی تێکشکاندنی درگای نگابانی دادگای پێداچوونەوە بانگهێشت کرا بوو.
فەخرەدین ئیبراهیمی ڕۆژی پێنج شەممە ۲٥ ڕەشەمە، ڕۆژێک پێش لەسێدارەدانی باوکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانی ناوەندیی ورمێ گیرا و ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگی ڕەشەمە، محیئەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسی کوردی خەڵکی شنۆ،لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. ڕژیمی ئاخوندی ترمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرد و لە شوێنێکی نادیار بەخاک سپێردرا. شایانی باسە بەرێوبەرایەتی پێناسەی دەسەڵات لە پارێزگای نەقدە هۆی مردنی بۆ مەحیەدین ئیبراهیمی، سزای یاسایی تۆمار کرد .