خەباتمێدیا: لە درێژەی بەردەوامی بنبەستی دانوستانە ئەتۆمییەکان، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەو حکومەته "بە هەر ئاستێک دەتوانێت ئۆرانیۆمی پیتێندراو دروست بکات.
ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ ی خاکەلێوە لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە “ئامانجی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا داخستنی پیشەسازییە ئەتۆمییەکان بووە لە ئێران
ناوبراو لە درێژەدا وڵاتانی ڕۆژئاوایی تۆنەتبار کرد کە بە بیانوی جواراوجۆر دەیانهەوێت پێش بە بەرەوپێش چوونی بەرنامه ناوکەییەکانی ڕژیم بگرن. ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە لە پرۆسەی دانوستاندا پاش ئەوەی کە ڕژیم ڕایگەیاند پیتاندنی ۶۰ لە سەدی کردووە, چی لە ڕەوتی دانوستانەکاندا ڕووی دا, وتی لایەنە ڕۆژئاواییەکان تیشکیان خستە سەر ئەو بابەتەو زۆریان هەستیار کردەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو لایەنانە درکیان بەوە کرد کە ڕژیم توانای پیتاندنی ئۆرانیۆمی هەیە بە هەر پیتاندنێک و ئەمەش توانایەکی تایبەتە.
دانوستانەکانی نێوان تاران و لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە (چین، ڕوسیە، بەریتانیا، فەرانسە و ئەڵمان) بە بەشداری ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لە مانگی ئەگوستی ٢٠ ٢٢ەوە ڕاگیراوە.