کۆبوونەوەی وەڵاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس جوێ لە تورکیە، لە ریازی پێتەختی عەرەبستانیش هەنگاوی نوێی بۆ زیاتر گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران لە ناوچەکە هەڵگرتووە، هەڵوێستە روون و توندەکانی ئەو وەڵاتانەو نزیک بوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیە لەو بەرەی دژ بە رژێمە، هاوکات کاردانەوەی توند و ئاگرینی رژێمیش دەرخەری ئەو راستیەیە.
کۆبوونەوەی وەڵاتانی شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس جوێ لە تورکیە، لە ریازی پێتەختی عەرەبستانیش هەنگاوی نوێی بۆ زیاتر گۆشەگیر کردنی رژێمی ئێران لە ناوچەکە هەڵگرتووە، هەڵوێستە روون و توندەکانی ئەو وەڵاتانەو نزیک بوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیە لەو بەرەی دژ بە رژێمە، هاوکات کاردانەوەی توند و ئاگرینی رژێمیش دەرخەری ئەو راستیەیە. ئەو پرسیارانەی لەو بارەوە دێنە پێش ئەوەیە کە: وەلاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و تورکیە چیان لە رژێم دەوێ؟ ناوەرۆکی کاردانەوەی رژێم لەبەرامبەر ئەو هێرشە سیاسیەدا چیە؟ ئایا رژێم رێگەیەکی بۆ دەرچوون لەو دۆخەی تێی کەوتووە هەیە؟ راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەروەی وەڵاتانی کەنداوی فارس و وەزیری دەرەوەی تورکیە، هەڵگری پەیامێکی روون و توند دژ بە رژێمی ئێران بوو. عادڵ ئەلجوبەیر لە پرێس کونفرانسی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیە، بە رژێمی ئێرانی گوت بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکان، پێویستە رژێمی ئێران دوور کەوێتەوە لە کاری تێکدەرانە و دەستێوەردان لە عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی، واز لە پشتیوانی ترۆریزم بێنێ و دەستێوەردان لە کاروباری وەڵاتانی ناوچەکەدا نەکات. هاوکات داوای لە عێراق کرد کە لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا هێزەکانی حەشدی شەعبی بەکار نەهێنێ. وەزیری دەرەوەی تورکیەیش گوتی: نابێ داوا لە خەڵکی موسڵ بکەین کە لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی دا یەکێک هەڵبژێرێ. رژێم دەزانێ دەبێ چ بکات. وەزارەتی دەرەوەی رژێم بە ئاە و ناڵەوە وەڵامی ئەو قسانەی داوەتەوەو گوتوویەتی کە ئەو راگەیەندراوە نابەرپرسانە، نادۆستانە و ناراستەو پڕە لە تۆمەت و لۆمەو هیچ نەوعە نیازپاکیەکی تێدا نیە. بەڵام لەگەڵ ئەو قسانەو لە کۆتایی دا دەستی سواڵی درێژ کردوەو گوتوویەتی کە بەبوونی راستگۆیی و هەڵسوکەوتی دۆستانەی ئەو وەڵاتانە، ئامادەی هاوکاریە لەگەڵیان لە راستای هێنانەدیی ئەو بیرۆکەیە (رۆژهەڵاتی ناوەراستی بێ چەکی کۆکوژ). پرسیارێک کە لێرەدا دێتە پێش ئەوەیە کە ئایا رژێم رێگەی دەرچوونی لەو هەلومەرجەدا هەیە؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش ئەو راستیەیە کە رژێم لەو پێوەندەدا گەیشتۆتە بن بەست بەو مانایەی کە لە لایەک بەپێی قسەی خامنەیی چوونەژێر باری ئەو قسانە بە مانای پاشەکشە لە هەموو مەیدانەکان "پاشەکشەی بێ کۆتایی"ە و لە لایەکی دیکە مانەوە لەسەر ئەو هەڵوێستانەی پێشوو ئاکامەکەی گۆشەگیری زیاتر و ئابلوقەی قورس و فشاری سیاسیە. |