فەخرەدین مورادی
خراپتر بوونی دۆخی ژیان و زیادبوونی هه‌ژاری و گرانی و داڕمانی ئابووری ووڵات، له‌سایه‌یی سیاسه‌تی چه‌وت و به‌هه‌ده‌ردان و به‌تاڵانبردنی سامان و سه‌روه‌تی گه‌لی ئێران له لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک داناوه و خه‌ڵکی ئێران که‌وتونه‌ته قه‌یرانێکی قوڵی ئابووریه‌وه. هه‌ڵاوسان و داڕمانی ئابووری و هه‌ژارکرد‌نی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و ته‌نانه‌ت ڕژیمیش بۆخۆی ناتوانێ ئه‌و ڕاستیه بشارێته‌وه.له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی کاری ئێران لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرایکردووە، تەنیا لەماوەی یەک ساڵدا، واته له‌نێوان ١٤٠ ٠ بۆ ١٤٠ ١ی هه‌تاوی ژمارەی هەژارەکانی ئەو وڵاتە دوو هێندە زیادیکردووە و زیاتر له یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئێران کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاریه‌وه.
کاتێک که خەڵکی ئێران کە لەژێر چەوسانه‌وه و باری نالەباری ژیانی بن دەسەتی سیستەمی پاشایەتی پەهلەوی ڕزگاریان بوو، ئاواتیان به ژیانێکی خۆش و پڕ له ئارامی ده‌خواست، خومه‌ینی جه‌لاد ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و به قسه‌و وەعدە پووچەڵەکانی به‌ڵێنی به خه‌ڵکی ئێران دا که گاز‌و به‌رقی به‌خۆڕایی بۆ خه‌ڵک دابین ده‌کا و چه‌ندین به‌ڵێن و چه‌واشه‌کاری دیکه‌ی به‌گوێی خه‌ڵکی ئێران دادا، که هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت خومه‌ینی ته‌نها بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دا‌و دوای ده‌سه‌ڵاتیش ئاسه‌واری ڕۆژ به‌ڕۆژی خراپی ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌ئێران ده‌رکه‌وتن و هێڵی هەژاری و هەڵاوسان بەهۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی دەسەڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر بوو. ئه‌مه له کاتێک دایه که ووڵاتی ئێران لە باری سه‌روەت و سامانەوه زۆر دەوڵەمەندە و ژێرخانێکی زۆری ئابووری هه‌یه و خاوه‌ن نه‌وته و به‌یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌مه‌نترین ووڵاتانی جیهان ده‌ناسرێ.
حکومەتی ئاخوندی هەر لە دەستپێکی بەدەسەڵات گەیشتنی خۆی, ڕەوتێکی دیاریکراوی پەیڕەو کرد و سەرکوت و سڕینەوەی جیابیرەکانی کردە بەردی بناغەی جینایەتەکانی و بۆ مانەوەی خۆی و پەرەپێیدان بە بیرۆکە کۆن و دواکەوتووە مەزهەبیەکانی خۆی ده‌ستی له هیچ کارەساتێک بۆ سەر نەتەوەکانی کوردستان و ئێران نەبوارد و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی سیا‌سه‌تێکی بۆداڕێژراو ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و ژێرخانی ئێران دا گرت و ئابووری ووڵاتی کرده قوربانی به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی خۆی و له‌و پیناوه‌ش دا چه‌ندین سوپا‌و ده‌زگایی تیرۆرست و جینایه‌تکاری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا دامه‌زراند و سه‌روه‌ت و سامانی وولاتی بۆ هه‌ڵڕشتن. ڕژیم ئەوەی داهات لە وڵات بێت, خەرجی تاقمەو میلیشیا ترۆریستەکانی دەکات و وای کردووە کە هیوای خاوەن ماڵ و ژیانێکی ئاسایی بوون بۆ لاوانی وڵات وەک خەونێک بێت کە دەست پێگەیشتنی مەحال بێت.
هەڵاواردن لە دەسەڵات وای کردووە کە لایەنگەرانی ڕژیم سەرەڕای دەیان جۆر گەندەڵی و ڕانت و دزی, خۆیان و خانەوادەیان ژیانێکی سەرشۆڕانەی بەناو خۆشیان بێت و خەریکی بەفیڕۆ دانی پارەی نیشتمان لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکایی بن.
پاش چەندین ساڵ دەسەڵاتداری ئەو حکومەته نەک هیچ دەسکەوتێکی نەبووه, بەڵکوو هەڵاوسان گەیشتۆتە لووتکەی خۆی و بەردەوام لە خراپتر بووندایە. هەروەها تەنیا ڕێکار و چارەسەر کردنی ڕووخاندنیە. رووخاندنی دەسەڵاتێک کە تەنانەت ئێستا وەعدەی پپولیستی نادات و سەری بەرز دەگرێت و دەڵێت شانازی دەکات هاووڵاتیەکانی بۆ ئاسایشی وڵاتانێک کە حکومەت تێدا دەستێوەردان دەکات لە فشاردا بن. فشارێک کە بەرپرسانی حکومەت لە باری داراییەو هیچ هەستی پێی ناکەن.