خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، دلێر مەردۆخی، فۆتۆگرافەر، بلاگێر و دانیشتووی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان، سەرەڕای زیاتر لە دوو مانگ بەندکران لە گرتووخانە هێشتا دوسیەکەی بێ بڕیار ماوەتەوە.
شایانی باسە ناوبراو لە مافە سەرەتاییەکانی تۆمەتبارێک بۆ دیاریکردنی باری یاسایی دۆسیەکەی لە لایەن دادگا بێبەش کراوە.
دلێر مەردۆخی لە کاتی گیریانیەوە هەتا ئێستا چەند قۆناغێکی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوەی و نموونەی تۆمەتەکان کە لێیدراوه بۆی ڕوون نەکراوەتەوەو لەبەردەستدا نییە.
دلێر مەردۆخی لە ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم, لە شاری مەریوان گیرابوو.