یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

روسیە لە حەلەب ئاگربڕێکی 8 سەعاتەی راگەیاند

روسیە لە حەلەب ئاگربڕێکی 8 سەعاتەی راگەیاند
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی دووشەممە 26ی رەزبەر بەرامبەر بە 17ی ئوکتۆبر، سپای روسیە رایگەیاند کە رۆژی پێنج شەممە 29ی رەزبەر لەشاری حەلەبی سوریە ئاگربڕێکی کورت بەرێوەدەچێ، لەو ماوەدا فرۆکە شەڕکەرەکانی روسیە و سوریە هێرشەکانیان بۆ سەر ئوپزسیۆنی سوریە رادەگرن.




روسیە دەڵێ لەو ماوەدا خەڵکی سڤیل و مەدەنی مەجالیان دەبێ لە شار بچنەدەر، نەخۆش و بریندارەکان بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ئارام و هێزەکانی ئۆپزسیۆنیش شارەکە چۆڵ بکەن.




رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لەو هەنگاوەی روسیە کردوە، بەڵام گوتوویەتی کە ئەو 8 سەعاتە بەس نیە بۆ گواستنەوەی هاوکاریە مرۆییەکان.




ئیستیفان دوشاری وتەبێژی ئەو رێکخراوە گوتی: ئێمە  پێشوازی لە هەر ئاگربڕێک لە شەردا دەکەین، بەڵام ئەو ماوەیە دەبێ زیاتر بێ بۆ ئەوەی هاوکاریە مرۆییەکان پێشکەش بکرێ.




وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند کە ئەو ماوە کەمە بۆ گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان.




رۆژی دووشەممە لە ئاکامی هێرشی فرۆکەکانی روسیە و سپای ئەسەد بۆ سەر شاری حەلەب زیاتر لە 35 کەس کوژراون. هەر لەو رۆژەدا 14 ئەندامی خانەوادەیەک بەو هۆیەوە گیانیان داوە.




هاوکات یەکیەتی ئوروپا ئەو کردەوانەی مۆسکۆ و دەمیشقی بەتوندی مەحکوم کرد.




ویرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە لوگزامبورگ لە راگەیەندراوێکدا بە ئامانج کردنی نەخۆشخانەو دەرمانگا و قوتابخانە و بەکارهێنانی بۆمبی بۆشکەیی و شیمیایی دۆخەکەی زۆر خراپتر کردوەو بە ئەگەری زۆر حیسابی جینایەتی جەنگی بۆ بکرێ.




هەروەها ئەو یەکیەتیە داوای لە روسیە کردوە کە کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر شاری حەلەب بێنێ.




شاری حەلەب یەکێک لە شارە گەورەکانی سوریەیە کە لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا مەیدانێ‌کی سەرەکی شەڕی حکومەت و هێزەکانی ئۆپزسیۆن بووە، کە لە هێرشی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئەو شارە رژێمی ئێران لەسەر زەوی و روسیە بە فرۆکە پاڵپشتی سپای ئەسەدیان کردوەو لە ئاکامی هێرشی ئەو سێ لایەنە یە هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی کوژراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.




شایانی باسە لەم چەند مانگەی دوایی دا هێرشەکان بۆ سەر حەلەب زیاتر بووە بە جۆرێک زۆربەی بیناو باڵەخانەکان وێران بوون، بەڵام هێزەکانی ئۆپزسیۆنی تا ئێستا شارەکەیان بە دەستەوە نەداوەو بەردەوامن لە بەرنگاری هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی.

8 ساڵ و 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

روسیە لە حەلەب ئاگربڕێکی 8 سەعاتەی راگەیاند

روسیە لە حەلەب ئاگربڕێکی 8 سەعاتەی راگەیاند

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران