دوو بەندکراوی کورد بۆ گرتووخانەی ورمێ گوازرانەوە
به‌ندکراوێکی کورد له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار له‌ژێر فشاردایه
پەلەکردنی لە بەرێوەبەری حوکمی ئێعدام
گرانی شتومەک لە ئێران تادێ زیادتر دەبێ
دوو بەندکراوی کورد بۆ گرتووخانەی ورمێ گوازرانەوە
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە چوار مانگ لەوەپێش دەستگیربوون، بۆ دووهەمین جار بۆ زیندانی ورمێ بەڕێ کرانەوە.
بەپێ هەواڵی ماڵەپەڕی هەنگاو، کەماڵ مەسرووری و جەماڵ مەسرووری کە دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شنۆن، بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێز و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی رژێمی تارانەوە، گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ورمێ.
بەپێی هەواڵ، سەرەڕای ئەوەی کەماڵ بەهۆی ئەشکەنجەوە شان و پشتی ئازاری پێگەیشتووەو پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی هەیە، ڕوانەی زیندانی ورمێ کراوەتەوە. کەماڵ و جەماڵ مەسرووری لە دانیشتوانی گوندی قرەسەقل سەر بە شاری شنۆن و پاش تێکهەڵچوونی پێشمەرگەو هێزە داگیرکەرەکانی رژێم لەو گوندە دەستگیر کرابوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران بۆ زیندانی ورمێ گوازرابوونەوە و دواتر گەڕێندرابوونەتەوە زیندانی شنۆ و بە بارمتەی 500 ملیۆنی ئازاد کرابوون. بەڵام لە دوای ماوەیەک دیسانەوە بانگ دەکرێنەوەو دەیانبەن بۆ زیندانی ورمێ.
به‌ندکراوێکی کورد له به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شار له‌ژێر فشاردایه
خەباتمێدیا: به‌پێی هەواڵەکان رۆژی یەکشەممە 25ی رەزبەر، بێهنام زادە ئیبراهیم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هێزی سەرکوتگەرەکانی به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاره‌وه که‌وتوه‌ته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌ل و په‌ل و نووسراوه‌کانی ناوبراودا گرتووە.
به‌پێی هەواڵی ماڵپەڕی “ماف نیوز” به بیانووی ناردن بۆ ده‌رمانگا له به‌ندی دارئه‌لقورئانه‌وه بۆ سالۆنی ١٢ی به‌ندکراوانی سیاسی_ئمنییه‌تی له به‌ندی ٤ راگوێزراوه و هاوکات ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو که‌ل و په‌ل و نووسراوه‌کانیدا گرتووه.
ئه‌م بندکراوه سیاسییه پێشتر له جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا نامه‌یه‌کی بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی جیهانیی کار، “گای رایدێر” و هه‌موو رێکخراوه جیهانییه‌کانی کرێکاری نوسیبوو و تێیدا گوتبووی که تاوانی ئه‌و به‌رگری له مافه‌کانی کرێکاران، مافه‌کانی منداڵان و به‌رگری له که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کانه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی پێشهاتووه، له پرۆسه‌یه‌کی نوێ‌دا حوکمی حه‌وت ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
بێهنام جاری سێهه‌م له ٢٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و ٤ مانگ له ژووری تاکه‌که‌سیی به‌ندیخانه‌ی ئێویندا له‌ژێر فشار و لێکۆڵینه‌وه‌دا بوو پاشان بۆ به‌ندی ٣٥٠ ی ئه‌و به‌ندیخانه گوازرایەوە. لقی ١٥ دادگای رژێم به سه‌رۆکایه‌تیی قازی سه‌ڵواتی له دادگایه‌کی فەرمایشی و به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر بێهنام ئیبراهیم زاده‌ی به ٢٠ ساڵ مەحکوم کرد که پاشتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ئەو حوکمە بۆ ٥ ساڵ که‌م کرایه‌وه.
بێهنام له کاتی هێرشی گاردی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ به‌ندی ٣٥٠ که به ”پێنج شه‌ممه‌ی ره‌ش” ناوبانگی ده‌رکرد، که‌وته به‌ر لێدان و بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژیش راگوێزرا بۆ ژووری تاکه‌که‌سیی به‌ندی ٣٤٠ . ناوبراو له بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٣دا بۆ ژوری تاکه‌که‌سیی به‌ندی ٢٠ ٩ راگوێزرا و پاشان به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بۆ به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج گوازرایەوەو له‌م به‌ندیخانه‌یه‌شدا به‌رده‌وام به‌نده‌که‌ی دەگۆڕن.
شایانی باسە له ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٤‌دا دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژێم لە تاران، بێهنام ئیبراهیم زاده‌ی به ٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان و دانی ٤٥٠ هه‌زار تمه‌ن مەحکوم کرد.
پەلەکردنی لە بەرێوەبەری حوکمی ئێعدام
خەباتمێدیا: دەزگای قەزایی رژێمی جینایەتکاری ئێران دەیهەوێ پەلە لە بەرێوەبەری حوکمی ئێعدامی زیندانیان بکات.
بەپێی هەواڵەکان لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشت و قەزڵحەسار، باس لەوە کراوە کە بەرنامەی بەرێوەبردنی بەپەلەی حوکمی سێدارەی بەندییەکان لە بەردەستی دەزگای دەزگای قەزایی و هێزەکانی ئیتلاعات دایە.
ئەو قسەو باسە بەندییەکان و خانەوادەکانیانی تووشی نیگەرانی کردوە.
لە مانگی محەرەمدا بە بەندییەکانیان راگەیاندبوو کە لەو مانگەدا کەس ئێعدام ناکرێ بەڵام هێزە جینایەتکارەکانی رژێم رۆژی دووشەممە 26ی ڕەزبەر 8 بۆ 17 کەس لە زیندانیەکانیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستووەتەوەو ئەگەری لەسێدارەدانیان لەو مانگەدا زۆرە.
گرانی شتومەک لە ئێران تادێ زیادتر دەبێ
خەباتمێدیا: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی رژێم لە مانگی ڕەزبەردا نرخی شیرەمەنی و هێلکە، برنج و دانەوێڵەکان، میوە و سەوزییەکان، گۆشتی سوور و گۆشتی مریشک، قەند و شەکەر و چای و ڕۆن بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕەزبەری ساڵی پێشتر بەرزتر بۆتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە لە حەوتووی سێهەمی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدانرخی شیرەمەنییەکان ٥/٣%، هێلکە ٩/١٣%، برنج ٧/٥١%، دانەوێڵەکان ٥/٢٣%، میوە ١/٣%، گۆشتی سوور ١/٩%، گۆشتی مریشک ٦%، قەند و شەکەر ١/٤٥%، چای ٥/١٦% و ڕۆن ٦/٦% بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادیان کردووە.
ئەگەرچی هەندێک لە بەرپرسانی رژێمی ئێران هەوڵ دەدەن پرسی گرانی بە دۆخی جیهانی بازاڕ ببەستنەوە، بەڵام وەک کارناسانی ئابووری دەڵێن پرسی گرانی زیاتر لەوەیکە پرسە جیهانییەکان کاریگەری لەسەربێ، سیاسەتە نێوخۆییەکان کاریگەری لەسەر دادەنێ.
بەڕای ئابووریناسان یەکێک لە گرینگ‌ترین هۆکارەکانی دیاردەی گرانی بریتییە لە ڕێژەی زۆری نەخدینەیی کە بە وتەی بانکی ناوەندی رژێم لە مانگی گەلاوێژدا ١٠ ٩٩ هەزار میلیارد تمەن بووەØ› بەڵام سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە هەندێک لە بەرپرسانی رژێم ئەم کەمایەسییە وەک خاڵی بەهێز دەبینن!
هەر لەمبارەوە د. مەنسوور ڕەزایی، پسپۆڕی بەشی خواردەمەنییەکان و مامۆستای زانستگای بەناو بێهێشتی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕەوشی برسیەتی لە ئێران بە هەواڵدەری ئەو زانستگایەی وتووە: هەنووکە ٥٠ میلیۆن کەس لە ئێران خواردنی گونجاو ناخۆن.