خەباتمێدیا: وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵاتی سەنعەتی جیهان که به "گرووپی حەوت" ناسراون، له دوا ڕاگەیندراوی کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەکەیان له ژاپۆن، پێداگرییان له سەر ئەوە کردووه که "هەرگیز نابێت ئیجازەی ئەوە بە ڕژیمی ئێران بدرێت کە چەکی ناوکەیی بەدەست بهێنێت".
بەگوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسە، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسە، کانەدا، ئەڵمان, بریتانیا، ئەمریکا، ئیتالیا و ژاپۆن، کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خاکەلیوە، بۆ هەڵسەنگاندنی پرسەکانی هاوبەش، نیگەرانی جیهانی،و هەروەها داواکاری لە رژیمی ئێران بۆ وستاندنی گرژیی بەرنامە ناوکەییەکانی، لە ژاپۆن کۆبوونەتەوە.
لە بەیاننامەی ئەم گروپەدا داوا لە رژیمی ئێران دەکرێت دەستبەجێ "پابەند بێت بە ئەرکە یاسایی و سیاسییەکانی سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی."
هەروەها وەزیرانی دەرەوەی گروپی ٧ نیگەرانییەکی زۆریان لە بەردەوامی پێشکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی رژیمی ئێران دەربڕی، کە بە وتەیان "هیچ پاساوێکی مەدەنیی باوەڕپێکراوی نییە و بەشێوەیەکی مەترسیدار نزیکی دەکاتەوە لە چالاکییە ڕاستەقینەکانی پەیوەندیدار بە چەک ئەتۆمی."
نوێنەرانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی گروپی حەوت هەروەها ئاماژەیان بە دۆزینەوەی گەردیلەی ئۆرانیۆمی 83.7%ی پیتێنراو لە پایگای ئەتۆمی فێردۆ کرد و ڕایانگەیاند کە هێشتا "چارەسەری دیپلۆماسی" بە ڕێگەی پەسەندکراوی خۆیان دەزانن بۆ کۆتاییهێنان بە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رژیمی ئێران. هەروەها لەم بەیاننامەیەدا داوا لە رژیمی ئێران دەکرێت کە لە ڕێگەی خێرا و کۆنکرێتییەوە پابەند بێت بە ئەرکە ڕاگەیەندراوەکانی پاراستنی خۆی.