خەباتمێدیا: دوابەدوای بەردەوامی هێرشی قوتابخانەکان و کچانی خوێندکاری قوتابیان لە ئێران، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی بانگهێشتێک وریایی ئەوەی دا کە گیانی چەند ملۆن قوتابی و خوێندکاری کچ لەو وڵاتەدا لە مەترسیدایە.
لەم بانگەوازەدا، ئاماژە بە هەوڵی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم ڕووداوە زنجیرەییانەو ناوبردنی وەک دڵەڕاوکێ و حاڵەتێکی هیستریک سەبارەت بەم خوێندکارانەو هەروەها نەکۆڵی لە ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوەنه دا و ڕایگەیاند کە ڕژیم ئێران هیچ کردەوەیەکی ڕاست و دروست بۆ کۆتایی پێیهێنان بەم ڕوداوانە ناکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەروەها دەسەڵاتداران هەوڵیاندا بانگەوازە گشتییەکان بۆ وەڵامدانەوە بێدەنگ بکەن و بە توندوتیژی و تۆقاندن و گرتنی دایک و باوکانی نیگەران، کچانی قوتابی، مامۆستایان، ڕۆژنامەنووسان و کەسانی دیکە بانگەشە گشتیەکان کە دەبێته هۆی فشار بۆ سەر دەسەڵات بێدەنگ بکەن.