پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی ٣٩ ساڵه‌‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی تێکۆشانتان پیرۆزبێ

یادی ٣٩ ساڵه‌‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی تێکۆشانتان پیرۆزبێ

خه‌‌‌ڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان!
ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات!
له‌‌‌ بیره‌‌‌وه‌‌‌ری سی ونۆهه‌‌‌مین ساڵڕۆژی ده‌‌‌رچوونی یه‌‌‌که‌‌‌م ژماره‌‌‌ی تێکۆشان، پیرۆزبایی گه‌‌‌رم له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان و ئه‌‌‌ندامان و دۆستانی سازمانی خه‌‌‌بات و سه‌‌‌رجه‌‌‌م ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری و کادرەکانی مانگنامەی تێکۆشان ده‌‌‌که‌‌‌ین. مانگنامه‌‌‌ی تێکۆشان هه‌‌‌ر له‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌م ساتی ده‌‌‌رچونیه‌‌‌وه‌‌‌ تاکو ئێستا وه‌‌‌ک بڵاوکراوه‌‌‌یه‌‌‌کی خۆشه‌‌‌ویست و گرنگ له‌‌‌ناو دڵی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان دا جێگه‌‌‌ی خۆی کردۆته‌‌‌‌وه‌‌‌.
٣٨ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر لە گوندی سەرا و لە بناری کێوی گمۆ، له‌‌‌ ٣٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ١٣٦٣ی هه‌‌‌تاوی، بەهەوڵ و تێکۆشانی ڕێبەرایەتی و تێکۆشه‌‌‌رانی ڕاگه‌‌‌یاندنی دڵسۆزو کارامه‌‌‌ی ‌سازمانی خه‌‌‌بات، وه‌‌‌ک هه‌‌‌میشه‌‌‌ ڕچه‌‌‌شکێنیان کرد و به‌‌‌که‌‌‌مترین و ساده‌‌‌ترین ئیمکانات و لە هەل و مەرجێکی دژوار و سەختی خەبات و خۆراگری لە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی ئاخوندی و به‌‌‌ هەست کردن بە گرینگی و بایەخی بڵاوکراوە و چاپەمەنی و بواری ڕاگەیاندن، توانیان یه‌‌‌که‌‌‌م ژماره‌‌‌ی تێکۆشان،ی زمانحاڵی سازمانه‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویسته‌‌‌که‌‌‌مان بخه‌‌‌نه‌‌‌ به‌‌‌ر دیده‌‌‌ی خوێنه‌‌‌ران.
تێکۆشان، وه‌‌‌‌ک یه‌‌‌کێک له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین بڵاوکراوه‌‌‌کانی دوای ڕاپه‌‌‌رینی شۆڕشی گه‌‌‌لانی ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ر ڕژیمی پاشایه‌‌‌تی و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کاری ئاخونده‌‌‌کان توانی لەرێگەی بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبی، سیاسی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی، به‌‌‌ ئامانجی بره‌‌‌ودان به‌‌‌ زمانی کوردی و پێگه‌‌‌یاندن وبڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی فکری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئاگادارکردنه‌‌‌وه‌‌‌و تێگه‌‌‌یاندن و ئاشکراکردنی پلان و سیاسەتە چەپەڵەکانی دوژمنانی کورد، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی دەسەڵاتی نه‌‌‌گریس و دوژمنکارانه‌‌‌ی ئاخوندی ڕۆڵی گرنگ ببینێ و ببێته‌‌‌ ناوه‌‌‌ندێکی گرنگ و جێگه‌‌‌ی متمانه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌لانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان. هه‌‌‌ر له‌‌‌ تێکۆشانه‌‌‌وه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵانی خەڵکی تامەزرۆی ڕزگاری و ئازادی و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی توانیان به‌‌‌وردی له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی سازمانی خه‌‌‌بات تێبگه‌‌‌ن و له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسوڕان و چالاکیه‌‌‌کانی ئاگاداربن.
ماگنامەی تێکۆشان بە زەحمەت و هەوڵی هەموو ئەو تاکانەی لە بەشەجۆراوجۆرەکان کاریان ئەکرد و لەپاش گەیاندنی بە دەستی خەڵک بە کاریگەرییە بەرچاوەکانی لە سەر ورە و ئیرادە و باوەڕی خەڵک دەهاتە بەرهەم و لەو کەشە کپکراوەی سەرکووت و ئازادییەکانی خەڵک ، تێکۆشان بووە چراێکی ڕووناککەرەوەی رێگەی حەقیقەت و تێکۆشانی شۆڕشگێرانە و له‌‌‌هه‌‌‌موو قۆناغه‌‌‌کانی خه‌‌‌باتی ڕزگاری و تێکۆشان له‌‌‌پێناو ئازادی و ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی دا ڕۆڵێکی کارای بینیوه‌‌‌. تێکۆشان له‌‌‌ پشتیوانی کردنی شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران، دژ به‌‌‌ ئاخوندان و له‌‌‌ ژێر دروشمی شۆڕشی ژینادا توانی ڕۆڵێکی کاریگه‌‌‌ر بگێڕێ. له‌‌‌ شۆڕشی ژینادا دەیان لاوی تێکۆشەرو کچ و کوڕی نەبەز گیانیان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری فیدا کرد. بێگومان شۆڕشی ژینا بووە قۆناغێکی نوێ لە بەرخودان و نەبەزی و ئازایەتی گەلی کوردو گەلانی ئێران و له‌‌‌و پێناوه‌‌‌ش دا ڕۆڵ و بایه‌‌‌خی مانگنامه‌‌‌ی تێکۆشان پێویسته‌‌‌ به‌‌‌ توانا و وزه‌‌‌ی لاوانی خوێنده‌‌‌وار و شۆڕشگێڕی ناو ڕیزه‌‌‌کانی شۆرش ڕه‌‌‌نگینتر و ده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌نتربکرێ.
تێکۆشان، ئێستا خاوه‌‌‌نی خه‌‌‌رمانێکی پڕ به‌‌‌رهه‌‌‌م و جێگه‌‌‌ی شانازی هه‌‌‌موانه‌‌‌ و به‌‌‌سه‌‌‌لیقه‌‌‌ و دڵسۆزی و ماندوبوونی، کادره‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کانی له‌‌‌ کاروانی رۆژنامه‌‌‌گه‌‌‌ریی کوردی دانه‌‌‌بڕاوه‌‌‌ و هه‌‌‌میشه‌‌‌‌ رێنما بووە بۆ رێگرتن له‌‌‌ هه‌‌‌مو جۆره‌‌‌ توندو تیژیی و توندڕه‌‌‌وییه‌‌‌کی سیاسیی ، ئاینیی و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیی و بۆته‌‌‌ مینبه‌‌‌رێکی به‌‌‌رز‌ بۆ داکۆکیکردن له‌‌‌ ماف و ئازادیه‌‌‌کانی چین و توێژه‌‌‌کانی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران و پشتیوانی کردن له‌‌‌‌ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان.
لە سی ونۆهه‌‌‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی پاکی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسێنی دامەزرێنەر و ڕێبەر و شاعیر و ئەدەیب و نووسەری بەتوانای گەلەکەمان و سڵاو لە ڕوحی هەموو ئەو شەهیدانەی جێ پەنجەیان لەسەر بڵاوکراوەی تێکۆشان دیارە و هەروەها ڕێز دەگرین لە سەرجەم ئەو نووسەر و قەلەم بەدەست و کادرە تەکنیکیانەی کە یارمەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی تێکۆشانیان داوە. بێگومان ئه‌‌‌رکی تێکۆشه‌‌‌رانی
پیرۆز بێ سی نۆهه‌‌‌مین ساڵیادی دەرچوونی تێکۆشان ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سەرکەوێ‌ خەبات ی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومێتەی ناوەندی
٣٠ ی خاکەلێوەی ١٤٠ ٢ کۆچی خۆری


1 ساڵ و 7 مانگ و 14 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی ٣٩ ساڵه‌‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی تێکۆشانتان پیرۆزبێ

یادی ٣٩ ساڵه‌‌ی ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی تێکۆشانتان پیرۆزبێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران