ناوبراو,وتی:,چەندین,ساڵە,توانای,کارکردنی,نەماوە،,وه,بە,دیاری,کراوی,12,ساڵە,داوای,وازهێنانی,کردوە،,بەڵام,خامنەیی,قەبووڵی,نەکردوە."/>
رۆژی 25ی جۆزەردانی 1395، پاسدار حەسەنی فیروزئابادی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری "فارس"ی سپای پاسداران هێندێ قسەی کرد کە هەرکامی دەرخەری دۆخی شێواوی ناوخۆ٠Šی رژێمە.
ناوبراو وتی: چەندین ساڵە توانای کارکردنی نەماوە، وه بە دیاری کراوی 12 ساڵە داوای وازهێنانی کردوە، بەڵام خامنەیی قەبووڵی نەکردوە.
رۆژی 25ی جۆزەردانی 1395، پاسدار حەسەنی فیروزئابادی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری "فارس"ی سپای پاسداران هێندێ قسەی کرد کە هەرکامی دەرخەری دۆخی شێواوی ناوخۆ٠Šی رژێمە. ناوبراو وتی: چەندین ساڵە توانای کارکردنی نەماوە، وه بە دیاری کراوی 12 ساڵە داوای وازهێنانی کردوە، بەڵام خامنەیی قەبووڵی نەکردوە. هەر بیسەرێکی ئەو قسە یەکەم پرسیارێک کە بۆی دروست دەبێ ئەوەیە کە، پیاو نەماوە، پاسدارێکی دیکە نەبوو لە جێی دا دانێن؟ ئەویش لە رژێمدا کە وەک خۆیان دەڵێن زیاتر لە 300 هەزار ئەندامی سپای پاسدارانیان هەیە!؟ خاڵی دووهەم لە قسەکانی ناوبراودا دەرخەری بێ باوەری و بوونی باندبازیە لە ناو رژێم و دەڵێ: 4 ساڵە کە جێگرەکەی "پاسدار محەمەد حوسێن باقری" کارەکانی رادەپەڕێنێ و خۆی تەنیا چاودێری دۆخەکە دەکا! خاڵێکی گرینگی دیکەی قسەکانی پاسدار فیروزئابادی ئەوەیە کە پاسدار محەمەد حسین باقری، یەکێکە لە جینایەتکارترین پاسدارەکان کە هەر لەسەرەتای کوردکوژی رژێم لە کوردستان و پەلاماری کوردستان بەشداری هەبووەو دەورێکی کاریگەری هەبووە لەو تاوانانەی رژێم لە کوردستاندا خولقاندوویەتی، دوای ئەوەش فەرماندەی ئیتلاعات و عەمەلیاتی سپا بووە کە دەوری سەرەکی هەبووە لە کۆمەلگوژی دەیەی 60 لە شارە جیاجیاکانی ئێران و سەرکوتی موجاهیدین و تێکۆشەران و ئازادیخوازانی ئێران. هەروەها برای بچوکی پاسدار حەسەنی باقری جێگری فەرماندەی هێزی پیادەی سپا لە شەڕی 8 ساڵەی خومەینی بوو کە هەر لەو شەڕەدا کوژرا. قسەکە ئەوەیە کە وەها پاسدارێک بەو رابردووەی کە هەیتی و لە خانەوادەیەکی وەهایە، ئەوندە جێی باوەڕ نیە کە دەبێ چوار ساڵ جێگری کەسێکی دیکە بێ تا ئەوەی کە فەرماندەکەی لە پێ بکەوێ ئەوجا رێگەی پێ بدرێ وەک فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی رژێم، لەلایەن خامنەییەوە دیاری بکرێ! ئەو داستانە دۆخی داروخاوی ناوخۆی رژێم و بەتایبەت دەزگا گرینگەکانی نیشان دەدا. قسەیەکی دیکەی پاسدار فیروزئابادی لە وتووێژەدا، دەربڕینی خوڵامی خۆی بۆ خامنەیی بە پەڵاماردانی رەفسەنجانی بوو، کە ئەوەش جێی سەرنج و بایەخە، سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان کە ئەندامی کۆڕی لێکدانەوەی بەرژەوەندی نیزامە و لە ژێردەستی رەفسەنجانی دایە، لە کاتێکدا دەیەوێ خانەنشین بکرێ، وەک قسەی کۆتایی و نەسێحەتیش بووە، وەک راوێژکاری خامنەیی دەبێ سەرەتا لەگەڵ رەفسەنجانی دا سنووربەندی بکا، نەوەک رۆژێک ئەم لەکار کەوتووەش بۆ لای خۆی راکێشێ! خاڵێکی دیکەی قسەکانی ئەو پاسدارە، سەبارەت بە سەرۆک کۆماری رژێمەو هەموو شتێکی ژێر بەڕە دەخاتە سەڕ بەڕە، ئەویش دەور و نەقشی رۆحانی و خاتەمیە لە رووداوەکانی 88 و 78، هەرچەند خەڵکیش ئەم راستیە باش دەزانن بەڵام بیستنی ئەم قسانە لە زمانی سەرۆکی ناوەندی هابەشی هێزە چەکدارەکانی رژێم شتێکی دیکەیە! هەروەها ناوبراو لەو دیمانەدا قسەگەلێکی دیکەی کردوە کە کەمتر نین لەوانەی سەرەوە، بۆ نمونە بێ پێشەکی ئیچخەی مەجلیسی رژێم دەگرێ و دەڵێ: مەجلیس ناتوانێ بە پێچەوانەی ویستی ئاقا! "خامنەیی" قانوون پەسەند بکات! ئەو قسە لەکاتێکدایە کە لە رژێمی ئێراندا تەواوی نوێنەرانی مەجلیسەکەی لە فیلتەری ئەنجومەنی چاودێری و دەیان ناوەندی ئەمنیەتی و سەرکوتگەرەوە دەبێ تێپەڕن. ئەو قسەی فیروزئابادی ئەرۆکە روون دەبێتەوە کە مەجلیس دەیەوێ دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی چاودێری کەم کاتەوە و پەل و پۆی جەنەتی هەڵوەرێنێ. ئەوەش یانی ئەوەی کە مەجلیس بە قازانجی رەفسەنجانی لە قەپۆزی خامنەیی دەدا. قسەکانی پاسدار فیروزئابادی دۆخی رژێم و شەڕی نێوان تاقمەکان و ئەو رووداوانەی لە پشتی پەردەوە روودەدەن نیشان دەداو پێویستە جار جارێک سەرنجێکی دۆخی رژێم و رووداوەکانی پشتی پەردەو بگرەو بەردەی ئاخوندان بدەین. |