خەباتمێدیا: شوگار محەممەدی، چالاکی سیاسی و یەکێک لە ناڕازیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە هۆی کەمکاری بەرپرسانی کەمپی موغلا لە بەرامبەر دۆسیەی خۆی و هاوژینەکەی، هەوڵی خۆکوشتنی داو بەو هۆیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ناوبراو لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و هیچ زانیارییەک لە دۆخی ژیانی نییە.
شوگار محەممەدی و حسێن (ئامانج) مەنبەری، ژن و مێردێکی پەنابەری کوردی ئێرانین کە لە کەمپی دیپۆرتی موغلا لە تورکیە، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بێبڕیاربوون و جێبەجێنەکردنی دۆسیەکەیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئەم ژن و مێردە پەنابەرە نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر و دوای ئەوەی هێزە ترۆریستیەکانی سپای پاسداران لە شاری مەریوان هەوڵیاندا بۆ دەستگیرکردنیان، ناچاربوون بەرەو تورکیا هەڵبێن, کە لەلایەن پۆلیسی مارماریس گیران و بۆ کەمپی دیپۆرتیەکان گوازرانەوە.
ناوبراوان بەهۆی فشاری هێزە ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەو وڵاتە هەڵاتوون و لەئەگەری گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران, مەترسی زۆر جیددی گیانی یان لەسەر دەبێ.