ئەفسانە ڕەحیمی
بەهۆی بوونی فشاری ئابووری و قەیرانی دارایی له‌ئێران دا خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له‌دۆخێکی خراپ و ناله‌باری ژیان دا ده‌ژین. ڕێژه‌ی هه‌ژاری و هه‌ڵاوسانی ئابووری ڕۆژ به‌ڕۆژ له ئێران‌دا لە هەڵکشاندایە و خه‌ڵک، چیدیکه ناتوانن بژێوی ڕۆژانه بۆ خانه‌واده‌کانیان دابین بکه‌ن. خه‌ڵک له بەیانییەوە تا شەو بیر له چۆنیه‌تی په‌یداکردنی بژێوی ڕۆژانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌که‌ن و ئیتر کاتێکی کەمیان بۆ خوێندن و فێربوون وکات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان هەیە. ئه‌وان چیدیکه ناتوانن تام له‌ژیان بکه‌ن و چونکە هەر خەریکی کارن بۆ دابین کردنی نان و پێخوری رۆژانەیان.
بێگومان هۆکاری به‌هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی ئێران و داڕمانی ئابووری له‌و ووڵاته زۆر ڕوون و ئاشکرایه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌فیڕۆدان و به‌ته‌ڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریس و دژه مرۆڤیه، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه ده‌ستی خسته بینه قاقای خه‌ڵکه‌وه و له هه‌موو ماف و ژیانی شایسته و ئازاد بێبه‌شی کردن. وه‌ک سروشتی هه‌ر نیزام و ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆر و زۆردار، ڕژیمی ئاخوندیش به‌درێژه‌دان بە سیاسه‌ته دژمنکارانه‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و هێنانه ئارای سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕێ و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ووڵاتانی دراوسێ درێژە بەدەسەڵاتەکەی ئەدات، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته بێگومان کورتخایه‌ن ده‌بێ و خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به‌سه‌ر ئه‌م نه‌هامه‌تی و زۆردایه‌دا سه‌رده‌که‌ون و ئه‌م ڕژیمه نه‌گریس و دژه ئینسانیه‌یی ئاخونده‌کان بۆ هەتاهه‌تایه فڕی ده‌ده‌نه زبڵدانی مێژووه‌وه. داڕمانی ئابووری و خراپکردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵک سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سپای تروریستی پاسداران و کایە کردن بە نرخی دراوەکان لە بازاڕدا، ئه‌وه‌ش بۆ پڕ کردنی گیرفانیان و سەرف کردنی بۆ گروپە ترۆریستیەکان سودی لێوه‌رده‌گرن و به‌م شێوه‌یه بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران نەک تەنیا کاریگەری لەسەر بنەماڵەی کرێکاران و خەڵکی هەژار داناوە، بەڵکوو مامۆستایان وکارمەندان، خانەنشینان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاشی لەخۆ گرتووە.
یەکێک لە گاریگەریە گرینگەکانی ئەم دۆخە بۆ سەر منداڵانەو نەبوونی بژیوی پێوست بۆ ژیان و نەبونی توانایی بۆ دابین کردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانیانه که بۆتە هۆی ئەوەی منداڵان مەجبور بە کاری قورس بن کە لە تواناییاندا نەبێت. منداڵانێک کە نەوەی داهاتووی وڵاتن و دەبێ هەموو پێداویستییەکانی ژیان و تەنانەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ خوشگوزەرانی و ئاسایشی فکری و جەستە‌ییان بکرێ. هەروەها ئەم سیاسەتانەی رژیم دۆخی ژیانی کرێکاران و چینی کەم داهاتی کۆمەڵگەی تووشی ئاژاوە کردووە. هەلی کار ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کەمتر و هەڵاوسان زۆرتر دەبێت و ئەوەش بۆتە هۆی فشارێکی زۆر بۆ سەر توێژی هەژار. هەوڵی ڕژیم بۆ بەرەوپێش بردنی ئەم ڕەوتە, بەمەبەستی ڕێگری کردن لە بەشداری خەڵک لە شۆڕشی ژینایە کە چەندین جار بینیومانە خەڵک وێڕای بوونی فشاری زۆری ئابوری, دژ بە سیاسەتەکانی دەسەڵات بەشداری مانگرتنەکان دەکەن و خەونی دەسەڵات دەکەنە بڵقی سەر ئاو.
باری ئابوری ڕژیم بەهۆی ئەو خاڵانەی کە باسی لێوەکرا و هەروەها ئەو ئابڵۆقانەی وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکایی خستویانەتە سەر ئەم دەسەڵاتە دژە مرۆڤە, ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت. کاریگەری ئەم ئابڵۆقانەش ڕاستەوخۆ بۆ سەر چینی هەژار و دواتر توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەیەو بەرپرسانی دز و گەندەڵی ڕژیمیش پێیه‌وه شانازی دەکەن و سەروەتی وڵات بە تاڵان دەبەن. ئەمەش نەک ئەوەی بەربەست بۆ بەرەو پێش چوونی زۆرتری شۆڕشی ژینا دروست ناکات, بەڵکوو گڕ و تینی خەڵک بۆ گەیشتن بە ئازادی زۆرتر دەکات و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ڕووخان دەیبات.
ڕەنگە لە ئێستادا بەرپرسانی حکومەتی خوێنخۆری ئاخوندی لە خەیاڵی خاوی خۆیاندا پێشیان بەو بزاڤە ڕەوایە گرتبێت, بەڵام حەقیقەت ئەوەیە کە هەر ڕۆژ زلەیەکی توندتر لەو حکومەتە دەدرێت و نامەشروع بوونەکەی زۆرتر بۆ خه‌ڵک و جیهان روون ده‌بێته‌وه. داڕمانی ئابوری وڵات خەریکە هەناسەی دەسەڵات دەچنێت و قەیران کە گەیشتە بەرپرسەکان, شەڕی دەسەڵات و شەر لە سەردابەش کردنی سامانی خەڵک زۆرتر پەرە دەستێنێ و لە ئاکامدا ئەو دەسەڵاتە بەهۆی ڕاپەڕینی جەماوەر دەروخێ.