خەباتمێدیا: لە هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەیدا بۆ شەڕی ئۆکراین، "پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ" ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕوسیە ڕوویان لە بەکارهێنانی وەجبەیەکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ڕژیمی ئێران, بە "سیستەمی دیکە بە وردبوونەوەی کەمتر" کردووە بۆ ئەوەی ژێرخانی ئۆکراین بکەنە ئامانج.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی بیزنس ئینسایدەر، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، پەیمانگاکە ڕایگەیاندووە، سپای ڕوسیە کە ڕۆژی هەینی بۆ یەکەمجار لەماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنی دروستکراوی ڕژیمی ئێران شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای کردە ئامانج، لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بۆ "قەرەبووی کەمیی "سەرچاوەکانی تەقەمەنی وردی ڕووسی" کەڵک وەردەگرێت.
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لەم دواییانەدا بڵاویکردەوە، لە کۆی ٢٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە سپای ڕووسیە لە ٢٠ ی خاکەلێوەدا ٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە و لە کۆی ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕۆژی دواتر ٨ فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە.