خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی، ئەم خانەنشینانە گرنگترین پرسی ناڕەزایەتیەکانیان بە دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە ساڵی نوێدا ناوبرد و ڕایانگەیاند: هێشتا مانگێک تێنەپەڕیوە، پێداویستییە سەرەتاییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گرانتر کراوە، و ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەی خانەنشینانی کار بە هیچ شێوەیەک زیاد نەبووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی داواکاری زیادکردنی 27% کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کارەوە پەسەندکراوە بۆ کەمترین مووچە و زیادکردنی 21%ی ئاستی مووچەی دیکە بە ناتەواو دەزانن و دەڵێن: ئەم زیادکردنە ڕێژەکەی لەگەڵ هەڵاوسان ناگونجێت و ناتوانن پێداویستییەکانی سەرەتایی ژیانی پێی دابین بکەن. ناڕازیان داوای زیادکردنی مووچەی خانەنشینییان کردووە و هەروەها بەپێی مادەی ٩٦ی یاسای دابین کردنی کۆمەڵایەتی ڕایانگەیاندووە: پێویستە مووچەی خانەنشینان بە پشتبەستن بە تێچووی ژیان زیاد بکرێت.