هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

٣٥ ساڵی خەباتی بەردەوام لەپێناوی ئازادی دا

٣٥ ساڵی خەباتی بەردەوام لەپێناوی ئازادی دا
جەلال خۆشکەلام

بێگومان نووسینەوەی مێژووی حزبێکی ڕەسەن یان باسکردن و پێداچوونەوە بەقۆناغە جۆربەجۆرەکانی دەورانی سیاسی و موبارەزەی کارێکی هەروا سانا نییە و پێویستی بەلێکدانەوەو لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی و سیاسیانە هەیە. هەر بۆیە بەوردەکاری زۆرەوە ناچمە ناخی مێژووی سازمانی خەباتەوە، بەڵام ...

بێگومان نووسینەوەی مێژووی حزبێکی ڕەسەن یان باسکردن و پێداچوونەوە بەقۆناغە جۆربەجۆرەکانی دەورانی سیاسی و موبارەزەی کارێکی هەروا سانا نییە و پێویستی بەلێکدانەوەو لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی و سیاسیانە هەیە. هەر بۆیە بەوردەکاری زۆرەوە ناچمە ناخی مێژووی سازمانی خەباتەوە، بەڵام بەکورتیش بێت پێویستە ئاوڕێک لەو مێژووە بدەینەوەو ئاماژە بەچەند قۆناغی گرینگ بکەین. 

سازمانی خەبات وەک قەوارەیەکی سیاسی و جەماوەری لە٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩دامەزرا و زووش گەشەی کر‌د. لەهەموو شار و شارۆچکەو گوندەکانی کوردستانی ئێرانەوە لاوانی بەباوەڕ و شۆڕشگێڕی کورد پۆل پۆل ڕوویان لەڕیزەکانی سازمانی خەبات کرد و لەهەموو ناوچە و شارەکان سازمان چالاکیەکانی دەسپێکرد و بنکەو بارەگای لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان دامەزراند. داستانی ئازایەتی و چاونەترسی و بەباوەڕی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وێردی سەر زمانی گەورەو بچوک بوو و هەر بۆیە بە داخەوە زۆر زوو کەوتە ناو گەمەی رکابەری ناسالمی لایەنە سیاسیەکان و هەوڵی ئەوە درا کە لەمپەر لەبەردەم گەشەکردنی سازمانی خەبات دا دروست بکرێ‌. هەوڵی ئاشکرای ئەوان بۆ لاوازکردنی سازمان سەری نەگرت، بەڵام بەشێوەی نهێنی و بەردەوام لەهەوڵ دابوون بۆ لەناوبردن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ناڕەوا دژ بەسازمانی خەبات. ژیری سەرکردایەتی سازمان لەسەروی هەمووشیانەوە مامۆستا سەید جەلال حسینی وای کرد کە نەهێڵی سازمان تێکەڵ بە شەڕی شوومی ناوخۆیی ببێ. سیاسەتی سازمان هەر لەسەرەتای دامەزرانیەوە تاکوو ئێستاش ئەوە بووە کە لولەی چەکی پێشمەرگەی سازمان ڕووبەڕووی دوژمن بێ و بەس، ئەویش نەک تەنیا دژمنی پارچەیێکی کوردستان بەڵکو بە درێژایی مێژوو سەلماندویەتی کە لە پێناو قازانجی هەموو کوردان تێکۆشاوە و رووبەرووی دژمنانی جۆراوجۆری نەتەوە و نیشتمان بۆتەوە و نرخی گەورەشی داوە. 

بەداخەوە کێشەکان لەسەرەتاوە تەنیا لە لایەن دژمنی سەرەکی و لایەنەکانی تری کوردستان رووبەرووی سازمانی خەبات نەبوویەوە بەڵکو لەناوخۆی سازمانیش کێشە و لەمپەری جیددی دروست بوون کە ناچمە سەر هۆکارەکانی سەرهەڵدان و دەرئەنجامەکانی ئەو کێشانە. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە کە کۆی بەربەست و لەمپەرەکان نەیانتوانی سازمانی خەبات لە رەوتی پێش کەوتن و گەشەی زیاتر پەک بخەن و بوونی زۆرینەی وەفادار و دڵسۆز بەسازمان  و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەو رێکخراوە ئەمرۆی سازمانی خەباتیان مسۆگەر کرد.

سازمانی خەبات لەگەڵ هەموو قۆناغەکانی شۆڕش و بەربەرەکانی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی دا شان بەشانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان تێکۆشانی خۆی درێژە پێدا کە بێگومان گەلێک قۆناغی سەخت و دژواری خەباتی تێپەڕاند و ئێستاش ئەوە یادی ٣٥ ساڵەی خەباتی بەردەوامی خۆی دەگرێ .

هێزێکی سیاسیە کە کەمترین هەڵەی سیاسی هەبووە. مێژوویەکی شۆڕشگێڕانەو سادقانەو وەفادارانەی بۆ گەلەکەی تۆمار کردوە. چەندان ڕۆڵەی قارەمان و تێکۆشەر و بەباوەڕ لەژێر سایەو سێبەری سازمان دا گیانی پاکیان فیدایی گەل و نیشتمانیان کرد. چەندان ڕۆڵەی ئەم گەلە ڕاپێچی زیندانەکانی ڕێژیم کران و لەزیندان دا لەسێدارەدران. 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هیچ کات لەمپەر نەبووە بۆ کاری هاوبەش  لەنێوان هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی دا، بەڵام سیاسەتی خۆسەپاندنی لەهیچ هێز و لایەنێکیش قبوڵ نەکردوە و نایکا و پێی وایەکەکاری هاوبەش بەڕواێژ و لێک تێگەیشتن دەبێ ئەنجام بدرێ. نابێ سیاسەتی حیزبی هیچ هێز و لایەنێک لەمپەر و ڕێگر بێ لە‌پێناو خەبات و کاری هاوبەش دا لەنێوان حیزب و هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا. 

سازمانی خەبات هێزێکی ڕەسەن و ڕیشەداری ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە. خاوەنی مێژوویەکی پاک و شۆڕشگێڕانەیە، هەر بۆیەش خەباتکردن و تێکۆشان لەناو ڕیزەکانی سازمان دا شانازیەکی زۆر گەورەو پیرۆزە بۆ هەموو کەسێکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر. 

پیرۆزبێ ٣٥ ساڵ خەباتی بەردەوام لەپێناوی ئازادی دا، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی سازمانی خەبات. سەرشۆڕی و نەمان بۆ دوژمنانی کورد.

 


9 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٣٥ ساڵی خەباتی بەردەوام لەپێناوی ئازادی دا

٣٥ ساڵی خەباتی بەردەوام لەپێناوی ئازادی دا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران