لە کونفرانسی ساڵانەی حیزبی نەتەوەیی سکاتلەند کە لە رۆژانی 13 بۆ 15ی ئوکتۆبر لە شاری گلاسگۆ بەرێوەچوو، 30 کەس لە نوێنەرانی ئەو پارتە لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانیان لە بزوتنەوەی دادخوازی کۆشتاری شەهیدانی 67 بۆ دادگایی بەرێوەبەرانی ئەو تاوانە، کرد.
لە کونفرانسی ساڵانەی حیزبی نەتەوەیی سکاتلەند کە لە رۆژانی 13 بۆ 15ی ئوکتۆبر لە شاری گلاسگۆ بەرێوەچوو، 30 کەس لە نوێنەرانی ئەو پارتە لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانیان لە بزوتنەوەی دادخوازی کۆشتاری شەهیدانی 67 بۆ دادگایی بەرێوەبەرانی ئەو تاوانە، کرد.
ئەوەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:
راگەیەندراو سەبارەت ئێران، کوشتاری زیندایانی سیاسی لە ساڵی 1988
نەواری دەنگی ئایەتوڵا مونتەزێری جێگری ئەو کاتی خومەینی لە ساڵی 67 کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، بەڵگەیەکی نوێ یە سەبارەت کوشتاری 30 هەزار زیندانی سیاسی لە هاوینی 1367دا.
ئەو کوشتارە لە دوای فتوای خومەینی بەرێوەچوو کە فەرمانی لەسێدارەی بەپەلەی زیندانیانی سیاسی لایەنگری سازمانی موجاهیدینی خەلقی دەرکردبوو. لەو نەواری دەنگەدا مونتەزێری رایگەیاندوە کە ئەو ئێعدامانە گەورەترین تاوانە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەرێوەدەچووە و جیهان لەبەر ئەو جینایەتە لێمان نابوورێ. لەگەڵ ئەوەی کە سێ دەیەی رابردوو بەرپرسانی رژێم پارێزراو بوون، لەسێدارە و پێشێلی مافی مرۆڤ لە ئێران بەردەوامە، لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرانی ئەو کوشتارە نەک هەر دادگایی نەکراون، بەڵکوو پلە و پایەی بەرزیان لە دەسەڵاتداریی دا هەیە. لەوانە مستەفا پوورمحەمەدی کە وەزیری داد و عەلی نیری سەرۆکی دادگای ئینتزامی قازیەکانە.
خانمی مریەمی رەجەوی سەرەککۆماری هەڵبژێردراوی شۆرا، بۆ کۆتایی هێنان بە جینایەتەکانی چەند دەیەی رژێم، بەرنامەیەکی 10 مادەیی بۆ داهاتووی ئێران کە کۆمارێکی ئازاد و دیموکراتیک لەسەر بنەمای جیایی دین لە دەوڵەت، هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە، دامەزرانی حکومەتی قانوون و رێزگرتن لە جارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بێ، پێشنیار دەکا.
ئێمە داوا لە حکومەتی بریتانیا دەکەین کە ئەو کوشتارە جینایەتکارانەی رژێم وەک جینایەت دژ بە مرۆڤایەتی بناسێ و مەحکومی کا و داوا لە کۆمسیاریای بەرزی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر لێکۆڵینەوە بدات و بەرپرسانی ئەو کوشتارە بێنێتە بەردەم دادگا.
هەروەها داوا لە حکومەت دەکەین کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی خەڵکی ئێران و شۆرای ملی مقاومەت بۆ هێنانەدیی بەرنامەی دیموکراتیکی 10 مادەیی بکات.
|