خەباتمێدیا: وتەبێژی دەزگای قەزایی بلژیک، ئیدیعای وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ڕادەستکردنەوەی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتکاری جاسوس و ترۆریستی ڕێژیمی ڕەتکردەوە.
وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیانبووØ› گۆڕینەوەی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی لەگەڵ ئۆلیڤیێر ڤێندێکاستڵ، هاووڵاتییەکی بلژیکی کە لە ئێران زیندانی کراوە، لەلایەن وڵاتی بلژیک قبوڵ کراوەو لەم ڕۆژانەدا جیبەجی دەکرێت.
ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆمات ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی بەهۆی هوڵی دانانی تەفەینەوە لە کۆبوونەوەی ساڵانانەی سازمانی موجاهدینی خەڵق, لە لایەن سیستمی قەزایی بلژیک ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە