پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ۱۱ بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ۱۱ بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات

پێشمەرگە کە لەسەنگەری شەرەف و پارێزەری کوردستان دایە، پێویستی بە پشتیوانی گەل هەیە، بەتایبەت لاوە خوێندکارەکان (مامۆستا سەیید جلال حوسەینی)

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ۱۱ بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات

لاوانی بوێر و ئازادیخواز!
خەڵکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان و ئێران!

ئەمساڵ لە ۱۱ی بانەمەڕ و ١٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، پەیمان نوێی دەکەینەوه کە شان بە شانی خەڵکی ئازادیخوازی نیشتمانمان دژ بە ستەم و دڕەندەیی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لە سەنگەرەکانی خەبات دا بمێنین و بە خۆڕاگری و لەخۆبردوویی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نزیکتر بە ڕزگاریی یەکجاری ببینەوە.

لاوانی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی وڵات!

دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لە ئێران پاش زیاتر لە ٤٤ ساڵ حوکمی ناڕەوا، جگە لە هەژاری و بێکاری و سەپاندنی بیروبۆچوونە کۆن و چەقبەستوەکانی خۆیان هیچ قازانجێکیان بۆ هاونیشتمانیانی کوردستان و ئێران نەبووە و وەڵامی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکیان بە سەرکوت و چەوساندنەوە و کوشتن و بڕین داوەتەوە. رژێمی ئاخوندی ئێران هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی نییە و بەرانبەر بە ناڕازیان و ئازادیخوازان هەموو کردەوەیەکی نامرۆیی وەک شکەنجە، کوێر کردن، دەستدرێژی جنسی و زیاتر، لە بەندیخانەو تەنانەت شوێنە گشتییەکانیشدا ئەنجام دەدات.
ئەم دەسەڵاتە نەک ئەوەی باوەڕی بە ماف و ئازادی نییە، بەڵکوو تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ تا بیری ئازادی لە گیان و دەروونی خەڵکی ئازادیخواز بسڕێتەوە.
ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەم یادە بەرز دەنرخێنین که شۆڕشی ژینا زیاتر لە حەوت مانگە بەردەوامەو لاوان پێشەنگ و پێشڕەوی ئەم بزاڤە بێ وێنەن. کچان و کوڕانێک کە دەست لە دەستی یەکتر بوونەتە مۆتەکەی دوژمنی خوێنڕژ و هەتا سەر ئێسقان بێ بەزەیی، کە لە هیچ تاوانێک بۆ سەرکوتی ئەم شۆڕشە خۆی نابوێرێت. بەڵام لاوانی چاونەترس و بوێر، وێڕای هەموو ئەو دڕەندەییانەی دەسەڵات و هێزە سەرکوتکەرەکانی، چرکەیەک لە ماف و ویستەکانی خۆیان پاشەکشەیان نەکردووەو رۆژ لەدوای ڕۆژ پتەوتر دێنە مەیدانی خەباتەوە. هەروەها ئەم دژمنە ترسەنۆکە، ماوەی چەند مانگێکە کە بۆ بەلاڕێ بردن و پێشگرتن بەم شۆڕشە دەستی کردووە بە هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی کچان و بەخەیاڵی خاوی دەیەوێت بەم کردەوانە پێش بە راپەڕینی ئازادیخوازی خەڵک بگرێت و هەروەها بە هەڕەشە کردن و داخستنی ئەو شوێنانەی کە تێدا حیجابی زۆرەملێی ڕەچاو ناکرێت، بەنیازە دووبارە لەژێر ناوی حیجاب و دین و بە ڕێ گرتن لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ شوێنە گشتییەکان پێش بەم شۆڕش و ڕاپەڕینە ڕەوایە بگرێت. بەڵام ئەوەی ڕوونە، مانەوەی لاوانی مافویستە لە ریزەکانی ئەم خەباتەو هەموو جارێک لاوان و خوێندکارانی ئازا و چاونەترسی نیشتمان وەڵامی شیاو و دلێرانەی رژێم دەدەنەوە و پایە لەرزۆکەکانی لە رووخان نزیکتر دەکەنەوە. ئاشکرایە که مانەوەو بەردەوام بوون لەم ڕێبازە پیرۆزە ئاکامەکەی ڕزگاری یەکجاری لەدەستی ئەم دەسەڵاتە نەگریسەیە و جێگیر کردنی حکومەتێکی هەڵبژێردراوی خەڵکە کە دەتوانێت ژیانی شایستە بۆ تەواوی نەتەوەکانی وەڵات فەراهەم بکات.
جارێکی دیکە بەرز و بەڕێز بێت ۱۱ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازی ژن، ژیان، ئازادی
بڕوخێ رژێمی دژ مرۆڤی ئاخوندی
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەڕێوەبەری
۱۱ی بانەمەڕی ۱٤٠ ۲ی هەتاوی


1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ۱۱ بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ۱۱ بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران