یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار

کرێکارانی ڕەنجدەر و تێکۆشەر!
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان!
گەلانی ستەملێکراوی ئێران!

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، گەرمترین پیرۆزبایی بە کرێکارانی خەباتکارو تێکۆشەر،زەحمەتکێشان و جوتیاران لە ئێران و کوردستان پێشکەش دەکەین.
لە کاتێکدا ڕۆژی جیهانی کرێکار بەرز ڕادەگرین کە کرێکاران و جوتیاران و زەحمەتکێشان لە ئێران و کوردستان لە ژێر قورسترین ستەم و چەوسانەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی دەناڵینن.
چەوسانەوەی کرێکارانی کارخانەکانەکان لە سەرانسەری ئێران و شارو ناوچەو ئوستانەکانی کوردستانی ئێران، بە شێوەیەکی گەڵاڵە بۆ داڕێژراو بەردەوامە. هەر لە چەند ڕۆژی ڕابردو لە سەروبەندی رۆژی جیهانی کرێکار، ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری لە ئێران زیندانی کراون و چوار هەزار کرێکاری پارسی جنوبی لە سەر کارەکانیان دەرکراون و هەڕەشە لە سەر چالاکانی کرێکاری و خانەوادەکانیان بەردەوامە.
بە پێ‌ ڕاپۆرتەکان کرێکارانی کارخانەو کارگاکان لە شارەکانی کرمان،سنە،دیهلۆران،بوشێهر و چەندین شاری دیکە مانیان گرتوەو ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە هەڕەشەو سەرکوت و زیندانی کردن، بە خەیاڵی خاوی دەتوانێ‌ کرێکاران و زەحمەتکێشان لە هاوبەشی و پێشڕەویان لە شۆرشی ئازادیخوزای جەماوەریی و کرێکاری پاشەکشە پێ بکات. بەڵام بە خۆشیەوە کرێکارانی نەبەزو چاونەترس لە بەرانبەر هەڕەشەی دەسەڵات خۆڕاگری کەم وێنە دەکەن و لە شۆڕش ناڕەزایەتی دان.
درود دەنێرین بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان لە سەراسەری ئێران کە سەرەڕای هەژاری و نەداری، سەرەڕای ئەوە کە 90 لە سەدیان لە ژیر خەتی هەژاریدان، بەڵام سوورن لە تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ماف و داوا ڕەواکانیان.
دڵنیام کرێکارانی ئێران و کوردستان بە هاوپشتی جەماوەر،هێزو تواناکانیان یەک دەخەن لە پێناو گەیشتن بە ماف و داوا ڕەواکانیان و بە مەبەستی ڕوخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
1 ی مای 2023
10 ی بانەمەڕی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران