خەباتمێدیا: فەرماندەی هێزی سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند کە سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهی سەراوان بەدەستی کەسانی نەناسراو سزای کوشتن دراوە
دوستعەلی جەلیلیان, فەرماندەی هێزی سەرکوتی ئەو پارێزگایە, بە هەواڵدەری تەسنیم سەر بە سپای پاسدارانی ڕاگەیاند کە کە عەلیڕەزا شەهرەکی, سەرۆکی پۆلسی ئاگاهی سەراوان, ڕۆژی یەکشەممە ۱۰ی بانەمەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی بەهۆی سەرکوت و جینایەتەکانی ئەم بەکرێگیراوە لەلایەن کەسانی ئازادیخوازەوە بە سزای گەل گەیشت. شایانی باسە موحسین ڕەزایی لە بەکرێگیراوانی ڕژیم لە ئێرانشەهر کە بەکرێگیراوێکی ڕژیم لەو شارە بوو کەوتە بەر هێرشی ئازادیخوازان و سزا دراو و هەروەها لاوانی ئازادیخواز لە ڕەشت بەهۆی ئەزیەت کردنی ژنانی ئەوشارە بە بیانووی حیجابی زۆری, ئوتۆمبیلی بەکرێگیراوانی سپا ترۆریستی پاسداران یان ئاگرتێبەردا