خەباتمێدیا: ئەسغەر سپێهری، برای فاتمە سپێهری زیندانی سیاسی، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک نەشتەرگەرییەکەی بۆ خوشکەکەی ڕاگەیاند و نووسی; یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ ی بانەمەڕ، فاتمە سپێهری خوشکم لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بۆ جاری سێیەم بەهۆی گرێیەک لە دەستی چەپیدا نەشتەرگەری بۆ کرا.
خوشکەکەم پێویستی بە چارەسەری فیزوتراپیی هەیە و بەپێی بۆچوونی پزیشکەکە نابێت لەژێر فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی دا بێت کە بەهۆی زیندانەوە دروست دەبێت. پێویستە مۆڵەتی پێ بدرێت تا لە ماڵەوە چاک بێتەوە.
خوشکەکەم بەهۆی نەخۆشی شەکرە پێویستی بە خۆراکی گونجاوە و هەروەها فشاری خوێنی هەیە.
دوای ئەوەی خوشکەکەم لە ٣٠ ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو گیراوە، بەهۆی ئازارە زۆرەکەی دەستییەوە، چەند جارێک دەرزی کۆرتۆنی لێدرا تا ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم نەشتەرگەری بۆ کرا