یه‌ک شه‌مه‌ 

15 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

دوانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات پیرۆز بێ‌
بەڕێزان دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوان!
لاوانی تێکۆشەری ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
لاوانی تێکۆشەرو خۆڕاگر لە کوردستان و ئێران!
بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی ڕیکخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم.
هومێدوارم ڕێکخراوی لاوانی خەبات لە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی و هەروەها لە تێکۆشانیان بۆ گەیشتنی لاوانی کوردستان بە مافەکانیان سەرکەوتوبێ‌.
ئاشکرایە لاوانی تێکۆشەرو شۆڕشگێر، پێشڕەوی خەباتی ئازادیخوازی و مافخوازی لە ئێران و کوردستانن و لە هەموو سەردەمێکدا دەوری بەرچاویان هەبووە لە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیییەکان و هەروەها لە مەیدانی زانست و ووشیاری و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەدا ئەرکی گەورەیان لە ئەستۆ گرتوەو.کارو چالاکیەکانیان بە ڕادەیەک بەرچاو بووە کە دوژمنانی ترساندوەو تاساندوەو جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ستەمی، شادو هومێدوار کردوە.هەر وەک لە شۆڕشی چەندین مانگی ڕابردوو لە ئێران و کوردستان لاوانی نەبەز، پێشرەو فیداکار بوون و دەیان لاوی ئازا لە مەیدانی بەرەبەرەکانی لە بەرانبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید کران.
بێگومان لاوانی شۆڕشگێر لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات هەر لە ڕۆژانی بەرێ‌ ڕا تا ئەمڕۆ،دەوری بەرچاویان لە دامەزراندن،پارێزگاری و بەردەوامی سازمانی خەبات دا بینیوەو بەرپرس و ڕێنیشاندەر و تێکۆشەری ماندوویی نەناس بوون.
دڵنیام لاوانی نەبەزو تێکۆشەری ڕیزەکانی سازمانی خەبات و دەستەی بەڕیوەبەریی رێکخراوی لاوان لە ئەرکەکانیان لە پێناو بەرەو پێش بردنی خەباتی مافخوازانەو دیموکراسیخوازی و مافە ڕەواکانی لاوانی کورد سەرکەوتودەبن.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم
بابەشێخ حوسەینی
11 ی بانەمەڕی 1402 کۆچی خۆری

1 ساڵ و 5 مانگ و 4 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران