خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوخۆ، کەماڵ خدری فەرمانداری ئێستای بانە و، بەختیار خدریی کوڕی توبا قەڵەوی بەکرێگیراوی بەڕێوەبریی شارسازی، ڕەسووڵ(عەبدی) تاژانی و ئازاد عەبدی دو برا و جاشی ناوزڕاوی بانەیی، بابەک پەری گرووبان بەکرێگیراوی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم، بە هاوکاری ستادی ئیجرایی خومەینی لە سنە دەیانهەوێ ٩٠ هەزار مەتر موڵکی خەڵکی بانە لە شارەکی قورعان داگیر بکەن.
لە چەند ڕۆژەی ڕابردوو، بەکرێگیراوانی ڕژیم چەندین جار هەوڵیان داوە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و زەوی خەڵک و تێکهەڵچوون و شەڕ دروست بووە.
فەرمانداری ڕژیم لەبانە لەگەڵ ڕەسووڵ تاژانی چەندین خۆفڕۆشیان بەکرێگرتووە و بۆ ئەو هاوڵاتییانە ناردووە، خەڵکی بەشەڕەفی بانە فەرمانداری بانە و ڕەسووڵ تاژانی (عەبدی)، ئازاد عەبدی، بابەک پەری، بەرپرسیار دەزانن لە هەمبەر گیانی هەموو ئەو هاونیشتمانی و خاوەن زەوییانە.
خەڵکانی خاونی ئەو زەوییانە بەڵگەی ڕەسمی و تاپۆیان هەیە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکی ئەو خەڵکە نەدراوەتەوە و دوای بێڕێزی کردن پیێان گوتراوە «ئێوە دژی ئینقلابن»!