خەباتمێدیا: شەش بەندکراوی سیاسی عەرەب بە ناوەکانی عەلی موجدەم، محەممەدڕەزا موقەدەم، موعین خەنفەری، حەبیب دەریس، عەدنان قوبیشاوی و سالم موسەوی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ قەرەنتینەی زیندانی شیبان لە ئەهواز گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٦ی بانەمەڕ، ئەم شەش چالاکی سیاسییە عەرەب کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە، بۆ زیندانی شیبان لە ئەهواز ڕاگوێزراون.
حوکمی ئێعدامی عەلی موجدەم، محەممەدڕەزا موقەدەم، موعین خەنفەری، حەبیب دەریس، عەدنان قوبیشاوی و سالم مووسەوی، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابی ئەهوازەوە دەرکراوە.
ئەم شەش زیندانییە بەهۆی "گواستنەوەی دراوی بیانی و حەواڵە لەڕێگەی بانکی بیانی و هێرشی چەکدارییەوە" و پەیوەستبوونیان بە بزووتنەوەی سیاسی "حرکە النضال، لەژێر شکەنجەی تونددا دانپێدانانی زۆرەملێی یان لێ وەرگرتون.