بە داخەوە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 16 ی بانەمەڕ،حەبیب فەرەج اللە چعەب ناسراو بە حەبیب ئەسیود هاونیشتمانی عەربی ئەحوازیی ئیعدام کرد.
حەبیب ئەسیود کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ووڵاتی سوئێدە، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی 1399 کۆچی خۆری لە کاتی سەفەر بۆ تورکیە لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ئێران ڕفێندراو لە کاتەوە کەوتە بەر شکەنجەو ئازاردان و لە داداگای ساختەو فەرمایشی ئاخونداندا حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپێندرا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەتوندی ئیعدامی حەبیب ئەسیود چالاکی گەلی عەرەب بە توندی مەحکوم دەکا و هەر بەو بۆنەوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و حکومەتی سوئێد دەکا،لە بەرانبەر ئەو تاوانی دڕندانەی دەسەڵاتی ئێران،هەڵۆێستی کاریگەر بگرنە بەرو ڕێگە نەدەن دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران درێژە بە ڕفاندنی مروف و کردەوەی تروریستی و جینایەتکاری بدات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
17 ی بانەمەڕی 1402 کۆچی خۆری