سەرلەبەیانی ئەورۆ پێنج شەممە 29ی رەزبەری 1395 بەامبەر بە 20ی ئوکتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستان هاوشان لەگەڵ باقی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە مێحوەری باشیکدا کردوە.
سەرلەبەیانی ئەورۆ پێنج شەممە 29ی رەزبەری 1395 بەامبەر
بە 20ی ئوکتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستان هاوشان لەگەڵ باقی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە مێحوەری باشیکدا کردوە.
بەپێی هەواڵەکان یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەو هێزە بە
ناوی تەنها دەروێشی لە کاتی پێشرەوی هێزەکانی پێشمەرگەدا بریندار بوو، کە بەخۆشیەوە بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.
شایانی باسە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە پێشرەویەکانی هێزی پێشمەرگە لە مێحوەرەکانی شەڕ لە سەرەڕای بەرگری قورسی داعش، بەردەوامەو تا ئێستا زیاتر لە 9 گوندی ناوچەکە ئازاد کراوەو چەند گوندێکی دیکەشیان گەمارۆ داوە. وا مەزەندە دەکرێ لە نزیکترین کاتدا شارۆچکەی باشیک بە تەواوی کونترۆڵ بکرێ و لەهێزە ترۆریستەکانی پاک کەنەوە.