خەباتمێدیا: سەرچاوەهەواڵییەکان باس لە سازدانی دۆسیەی نوێ بۆ بەندکراوی سیاسی سەکینە پەروانە لە داواکاری گشتیی بەندینخانەی مەشهەد دەکەن.
سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی کورد، دوابەدوای دروستکردنی دۆسیەیەکی دیکە لە لایەن دامەزراوە ترۆریستیەکانی ئیتلاعات و ئەمنییەکانی ڕژیم، لە بەندینخانەی مەشهەدەوە بۆ لقی ٩٠ ٣ی دادستانی گشتی و ئینقلابی مەشهەد گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، تۆمەتەکانی دۆسیە سازکراوی نوێ خاتوو سەکینە پەروانە، "تەبلیغات دژ بە دەسەڵات"، "هەنگاونان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لە ڕێگەی ئەندامێتی ئۆپۆزسیۆن و "سووکایەتیکردن بە خامنەیی, ڕێبەری دیکتاتۆری ڕژیمی ئاخوندی ئێران ناو براون .